ئەمشەو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند كرد، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی پێهات.
نێردراوی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لە دانیشتنی ئەمشەو کە تایبەت بوو بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ، پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان کۆی گشتیی پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كۆبووه‌وه و مادده‌ی 11 له پرۆژه یاساكه، كه تایبه‌ت بوو به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.