Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:57

دکتۆر نەمام محمود ئاغای کاکە زیاد به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
#7
100%

پزیشکی نەشتەرگەر و چالاکی ماندوونەناسی کورد ـ سویدی لەم ساڵانه‌ی دواییدا خزمه‌تێكی باشی به‌ منداڵان و کچان و ژنانی ئاوارەی ئێزدی كرد، بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ کۆچی دوایی کرد.

دكتۆر نه‌مام مه‌حمودئاغا كاكه‌ زیاد غه‌فووری، پزیشك و چالاكوان و به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی جۆینت هێڵپ كوردستان، كه‌ رێكخراوێكی سویدی بوو، بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی كوردستان و به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی شنگال دامه‌زرابوو، به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستۆكهۆڵی پایته‌ختی سوید كۆچی دواییكرد.

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له‌ سوید رایگه‌یاند: كه‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك بوو دكتۆر نه‌مام توشی كۆرۆنا ببوو، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیی، دوێنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ستۆكهۆلم كۆچی دوایی كرد .

ئه‌و كاته‌ی كه‌ داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا، دكتۆر نه‌مام رێكخراوێكی مرۆیی دامه‌زراند كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی شنگال و بڕێكی زۆری هاوكاریی بۆ هاووڵاتیانی ئێزدی كۆكرده‌وه‌.

جیا له‌مه‌ش دكتۆر نه‌مام ژماره‌یه‌كی زۆری برینداری منداڵ و ئافره‌تی له‌ كه‌مپه‌كانی چاره‌سه‌ر كرد .

شایه‌نی باسه‌ دکتۆر نه‌مام، له‌ هۆزی غه‌فوورییه‌ و خه‌ڵكی كۆیه‌، كۆچكردوو ژیانی له‌ سوید ده‌گوزه‌راند.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.