Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:18

فراکسیۆنی پارتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان ته‌سلیم نابێت و به‌ شکۆوه‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌کانمان به‌ده‌ست دێنین

کوردستان TV
#7
100%

دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵدا له‌ بودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره‌ و به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  و شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانوستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌ خه‌مخۆره‌كان  له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو  و شایانی ڕێز و ستایشن.
 
شكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له‌ دوای ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ هاته‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له‌ ئه‌نجام به‌ نه‌زۆك بوونی خه‌ونه‌كان  به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته‌ كه‌ له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتوانرێت حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌تی فیدڕاڵی و به‌ قبوڵ كردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان  و شایسته‌ ده‌ستوریه‌كان.
 
به‌ڵام جارێكی تر به‌ هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه‌ وه‌رگرتنی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له‌ قۆناغه‌كانی دانوستاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ بووه‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به‌ شكۆوه‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه‌ بووه‌ زامنی پاراستنی مافه‌ ده‌ستوریه‌كانمان و سوپاسی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران  له‌ به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونی  شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌ دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رزده‌نرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ .

سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بوون بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان

فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.