كتێبێك،له ژێر ناونیشانی (عه‌مه‌رخانی شكاك له سه‌رهه‌ڵدانی سمكۆوه تا كۆماری كوردستان1906-1946) له‌سه‌ر مێژووی چل ساڵی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان بڵاو كرایه‌وه.
كتێبه‌كه، به زمانی كوردی (كورمانجی و سۆرانی)، هه‌روه‌ها به زمانی فارسی له نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌دساڵح قادری چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
نووسه‌ر محه‌مه‌دساڵح قادری نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسی، نووسه‌ری كتێبه‌كه رایگه‌یاند" ئه‌م كتێبه له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه جێگه‌ی بایه‌خ و ئاوڕدانه‌وه‌یه، كه تێیدا پشت به به‌ڵگه و فاكت و دیكیۆمێنتی مێژوویی و واقیعبینانه به‌ستراوه و تێیدا هه‌وڵی خستنه‌ڕووی دیرۆكی خه‌باتی ناسنامه‌خوازیی كوردم داوه".
شایانی باسه،گۆڕینی ئه‌م كتێبه‌كه،له سۆرانییه‌وه بۆ كورمانجی له‌لایه‌ن "شه‌هاب خالیدی" هه‌روه‌ها سه‌لام ئیسماعیل‌پوور وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و كاری دیزاینی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی (سۆرانی و فارسی) له‌لایه‌ن "لوقمان ڕه‌شیدی" بۆ كراوه.
ئا- كامران
کتێبێک له‌سه‌ر مێژووی 40 ساڵی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان بڵاوکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.