وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبكرێت.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی رایگهیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان به كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان، ئێمه وهك وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆی سنورداریمان بۆ لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا كردووە.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: لە كۆبوونەوەی داهاتوو لە لێژنەی باڵای كۆڕۆنا گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت و بڕیاری لە بارەوە دەدرێت، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە باس دەكرێت ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبكرێت ئاماژهی بهوهشكرد ئەوە تەنها پێشنیارە و هێشتا نەبووەتە بڕیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.