Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:21

دووباره‌ لێکۆڵینەوە له‌ کارمه‌ندانی پۆلیسی که‌رکووک ده‌کرێت که‌ به‌شدارییان له‌ ریفڕاندۆم کردبوو

کوردستان TV
#7
100%

بەشی کاروباری پۆلیس داوای لێکۆڵینەوە لە (75) ئەفسەر و پۆلیسی کەرکووک دەکات كه‌ به‌شدارییان له‌ ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كردبوو.

بەپێ نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بەشی کاروباری پۆلیس کەوا ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک کراوە كه‌ وێنەیەکی دەست کوردستان تیڤی کەوتەوە .

بەشی کاروباری پۆلیس داوای لێکۆڵینەوە لە (75) ئەفسەر و پۆلیسی کەرکووک دەکات کەوا لە رۆژی 25-9-2017 بەشدارییان له‌ ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان کردووە ئەم نوسراوەی وەزارەتی ناوخۆیش لە کاتێکدایە لە ساڵانی 2018 و 2019 بەھەمان شێوە نوسڕاو ئاراستی بەرێوەبەرایەتی  پۆلیس کەرکووک کرا بۆ لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو ئەفسەر و پۆلیسانەی کەوا بەشداری ریفراندوومیان کردبوو لە کەرکووک.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.