وابڕیاره نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
فه‌لاح مسته‌قا، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه كه واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا ده‌ست نیشان كراوه‌و سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌غداو سازدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه.
فه‌لاح مسته‌فا راشیگه‌یاندووه كه پێویسته له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوردستان سه‌ردان هه‌بێ كه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ركاتێك تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و هاوكاریكردنی یهكترههبێ،ئه‌وه‌نده سه‌قامگیری له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا روونیشیكردۆته‌وه كه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كرێت كه به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.