ده‌زگا زانیارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی جیهان ببنه‌وه یه‌ك له‌وانه‌ش گرفتی ئاو و وشكه ساڵی ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمه‌كه‌دا.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی زانیارییه‌كان ده‌ڵێت جیهان كه ڕووبه‌ڕووی په‌تای كۆرۆنا و ئاسته‌نگه درێژخایانه‌كانی تر بووه‌ته‌وه پێناچێت له 20 ساڵی داهاتووداگرفته‌كانی كه‌مترببێته‌وه. به‌ڵكو شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و دامه‌زاوه‌و سیستمانه‌ی كه له كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه زاڵبوون به‌سه‌ر ڕووداوه جیهانییه‌كاندا، گرفتیان ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ" ئاسته‌نگه جیهانییه زۆره‌كاندا " بكه‌ن، له‌وانه‌شدا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ، نه‌خۆشی ، قه‌یرانی دارایی و گرفته‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت "ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بنه كۆسپ بۆ به‌رده‌م خۆڕاگری و خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌كان و سیستمی نێوده‌وڵه‌تی، زۆرجار له توانای حكومه‌ته‌كاندا نامێنێت" و هۆشداریش ده‌دات هه‌ندێك له ڕووداوه‌كان "ده‌شێت كاره‌ساتاوی بن."
یه‌كێك له ئاسته‌نگه هه‌ره گه‌وره‌كانی له ڕاپۆرته‌كه‌دا دیاری كراوه بابه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زۆربه‌ی وڵاتان پله‌ی گه‌رمی تیایاندا به‌رز ببێته‌وه ، ئاستی ده‌ریا به‌رزبێته‌وه و كاره‌ساته سه‌روشتییه‌كانی وه‌كو لافاو و زریان و گه‌رده‌لول زیاد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی وشكه ساڵییه‌كی زۆر له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. هه‌روه‌ها گرفتێكی تری كه له‌و ڕاپۆرته‌دا باس كراوه زۆربوونی ڕێژه‌ی دانیشتوان و گه‌وره‌بوونی شاره‌كان یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه ڕێژه‌ی دانیشتوانی به شێوه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كات به‌غدای پایته‌خیت عێراقه.
له‌و ڕاپۆرته‌ی ده‌زگا زانیارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا باس له قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستیش كراوه و ئاماژه به قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی توركیا، عێراق، سوریا و لیبیاش كراوه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.