Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:07

لە راپەڕین کچێک گیان لەدەستدەدات و دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی  راپەڕین رایدەگەیەنێت: لە قەزای پشدەر دوای ئەوەی کچێک گیانی لەدەستدا، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێک چووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.


دەقی راگەیەنراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپەڕین:

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوشکی کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاو کردەوە کە لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی کچەکەی دایکیشی لە تاوا گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کارمەندمان ( ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر خوشکەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پەیامەکەی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بۆ کارمەندمان ( پ پ4/ ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە و هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان ( فاطمە قادر رسول) وە خوشکت ( زەینەب ایسماعیل عزیز ) مان پێ گەیشت کە بەبیستنی ئەم هەواڵە خەمناکە نیگەران بووین، بۆیە بەناوی خۆم و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆت و خانەوادەکەت دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت.

عمیدی پۆلیس/ حسن سوارە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

10/4/2021

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.