Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:26

مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەوره‌ی کورد ئەحمەد دڵزار په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەوره‌ی کورد ئەحمەد دڵزار په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند:خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە.  پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.