Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

ژیاننامه‌ی شاعیری گەوره‌ی کورد ئەحمەد دڵزار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسانی 2021 دڵزاری شاعیر لە تەمەنی 101 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

كه‌مێك پێش ئێستا ئازاد دلزار كوڕى شاعیرى كورد (ئه‌حمه‌د دڵزار) هه‌واڵى كۆچى دوایى باوكى بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تى" دۆستانی ئەزیز ئەمڕۆ باوکم ئەحمەد دڵزاری شاعیر کۆچی دوایی کرد".

- ناوی تەواوی: ئەحمەد مستەفا محەممەد.

- لە رۆژى 8/1/1920 لە شاری کۆیە لەدایکبووە.

- نازناوی (دڵزار)ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و پێی ناسراوه.‌

- بەرلەوەی بچێتە خوێندنگا باوکى شیعری فارسی بۆ کردۆتە کوردی.

- لە ساڵی 1927 لەتەمەنی (7) ساڵیدا باوکى ناردویەتیە لاى (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووە.

- لە ساڵی 1929 چووەتە خوێندنگاى سەرەتایی لە کۆیە.

ئەحمەد دڵزار، شاعیری گەورەی کورد کە بەشداریی جەنگی جیهانی دووەمی کردووە، لە تەمەنی 101 ساڵی کۆچی دواییکرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی ھەولێر رایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، شاعیری گەورە و تێکۆشەر مامۆستا ئەحمەد دڵزار ڕادەگەیەنین.
 
لە راگەیێندراوەکەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر هاتووە "مامۆستا دڵزار نەک ھەر شاعیرێکی ناودار و تێکۆشەر بوو، بەڵکوو ھەموو ژیانی خۆی لە پێناو خەبات و کوردایەتی و خزمەتکردنی ئەدەب و کولتووری کوردی بردە سەر".

ساڵی 1937 بۆ یەکەمجار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیە دەکرێتەوە، ئەویش دەچێتە ناوەندی
 
لە 28ی شوباتی 1943 دەبێتە سەربازی سوپای لیڤی عێراقی
 
ساڵی 1959 بە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق وەرگیراوە
 
ساڵی 1970بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردراوە.

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.