Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:25

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دڵزاری شاعیر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: دڵزاری گەورە شاعیر، لە هەردوو مەیدانی ئەدەب و تێکۆشانی سیاسیدا، نموونەی بەخشش و هەڵوێست و کۆڵنەدان بوو.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان ئەحمەد دڵزارم پێگه‌یشت.

دڵزاری گەورە شاعیر، لە هەردوو مەیدانی ئەدەب و تێکۆشانی سیاسیدا، نموونەی بەخشش و هەڵوێست و کۆڵنەدان بوو، هەموو تەمەنی خۆی لە خزمەتی گەلەکەی و بیروباوەڕەکەیدا تەرخان کرد و لەسەر ئاستی کوردستان و بزووتنەوەی نیشتمانیی عێراقیشدا، ناوێکی درەوشاوە بوو. بە بەرهەمە بەپێز و شیعرە جوانه‌کانی هەر به‌ زیندوویی له‌ یادماندا دەمێنێته‌وه‌.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆست و هاوخەبات و هاوڕێیانی و لە سەرجەم نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2021/4/10

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.