Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:26

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی شاندی دانوستانکاری حکومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت ڕاسپێردراون‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە‌ بێنه‌ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆببنەوە، لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.