نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى كرد بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵى ئه‌رێنییان له یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌مواركردنى یاساى دادگاى فیدراڵى و دامهزراندنهوهى دادگاكه.
له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و ژماره‌یه‌كى له دادوه‌ران و سه‌رۆكى دادگاكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و به‌تایبه‌تى به‌ڕێز زێدان كرد بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵى ئه‌رێنییان له یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌مواركردنى یاساى دادگاى فیدراڵى و دامهزراندنهوهى دادگاكه كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار بێت و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئه‌ركى دادگاى فیدراڵى سه‌خته و گرنگه كار و بڕیاره‌كانى و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سیسته‌مێكى تۆكمه‌ى دادگه‌ر بێت و بڕوا و متمانه‌ى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌هێزتر بكات و هه‌مووان له‌باره‌یه‌وه به ته‌واوى هه‌ست به دڵنیایى بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان دامه‌زاراوه دادوهرییهكانى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دامه‌رزاوه دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.