له دیدارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خاتوو جینین پلاسخارت، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاتوێ كران.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرێترى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق له‌ڕووى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منییه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانى وێراى خستنه‌ڕووى پوخته‌یه‌ك له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، جه‌ختى له گرنگیى ڕۆڵى یارمه‌تیدره‌ى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرده‌وه كه له‌نێوان هه‌موو هێزه و لایه‌نه‌كاندا له گفتوگۆدایه و ده‌خوازێت له چوارچێوه‌ى ئه‌ركى خۆیدا له عێراق هاوكارى بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.
لاى خۆیه‌وه خاتوو پلاسخارت خۆشحاڵیى خۆى به به‌رده‌امیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌رێمى كوردستان و عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌راندنى دۆخه‌كه و له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریدا پێكه‌وه هاوكار بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.