Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 08:15

بریکاری وەزارەتی پەروەردە: له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆگرامی 12ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 بەھۆی ڕاگرتنی خوێندن لە قۆناغی 12ی ئامادەیی پرۆگرامی خوێندن کەم دەکرێتەوە و بریکاری وەزارەتی پەروەردەش رایده‌گه‌ێنێت: له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی کەمکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەدرێت.

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووه‌: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی ھەرێم ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و ئێستا لە ڕێگەی کەسانی پسپۆڕەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت و بەپێی پلان پرۆگرامی 12ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەم هه‌فتەیە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرۆگرامی 12ی ئامادەیی دەدرێت و کەسانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشداریی تێدا دەکەن.

د. سەیوان عەلی ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پێویستی بە پلان و پێداچوونەوە ھەیە و دەمانەوێت خشتەیەک ئامادە بکەین بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، بزانین تا چەند مامۆستایان دەتوانن پرۆگرام تەواو بکەن، ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.