مەسرور بارزانی رایگهیاند: هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووه کێشەکانی حکومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلوم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلوم.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.