نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه دواى هه‌ژده ساڵ له ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق و بنیاتنانى عێراقى تازه، ئیتر ده‌بێ كۆتایى به قۆناغى ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێ بكات.
له سێیه‌م و دوایین ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌ركرده‌ى هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌ڕێزان سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى شارستانى بۆ چاكسازى (كار)، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو، هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیى عێراقى، ئه‌یاد عه‌لاوى، ئه‌میندارى گشتیى پارتى ویفاقى نیشتمانى و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لعه‌زم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دوایین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له ڕوانگه‌ى خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق دووپات كرده‌وه به‌وه‌ى پێویسته هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه دیدگه و لێكگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه سه‌قامگیرى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌مووان سوود له هه‌ڵه و ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن. به‌ڕێزیان به‌غداى به قووڵاییى ستراتیژیى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه كه دواى هه‌ژده ساڵ له ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق و بنیاتنانى عێراقى تازه، ئیتر ده‌بێ كۆتایى به قۆناغى ڕاگوزه‌ر بێت و قۆناغێكى نوێ له وڵات ده‌ستپێ بكات كه به ده‌وڵه‌مه‌ندیى مرۆیى و سروشتیى عێراق، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاریى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به هه‌موو عێراقییه‌كان له سه‌رتاسه‌رى وڵات بكرێت و عێراق شوێن و پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جیهانى وه‌ربگرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده عێراقییه‌كانیش هاوڕاى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بوون كه به ڕوانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش كار بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر له عێراق بكرێت و به بوونی ئیراده‌ی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ده‌کرێت کۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی لاببرێن، بۆ ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق و هه‌مواری یاسای دادگای فیدراڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به نموونه هێنایه‌وه.
هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کان سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی‌یان بۆ به‌غدا به ده‌رفه‌تێك زانى بۆ نوێكردنه‌وه‌ى تۆڕى په‌یوه‌ندییه‌كانى هێزه سیاسییه‌کان و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو په‌ڕاندنه‌وه‌ى وڵات بۆ قۆناغێكى باشتر كه سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و هاوبه‌شى و به‌شداریى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتیبوون و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دابین بكات و هیوایان خواست ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه و ئه‌م سه‌ردان و دیدارانه بۆ هاوهه‌ڵوێستی و دروستکردنی زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.