ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە (داعش) بڵاو دەکاتەوە، ئامادەکارییان كردبوو بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری ھەولێر.
لە هەوڵە بەردەوامەکانى دەزگاکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆ پووچەڵکردنەوەى پیلانى تیرۆریستان دژى کوردستان، زانیاریی دروست بە دەست هات کە (حجى عبدالله - خەلیفەى گرووپى تیرۆریستیی داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارپ - والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید - ئەمیرى یٔەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، راستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکرا کران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیر بکرێن.
لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو - عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ - کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن و لە سەرەتاى مانگى (2/2021) دوو ئەندامى گرووپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە راستەوخۆ داخلى کوردستان بن بۆیە بە قاچاخ لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەى رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شارى هەولێر.
تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و (حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.