گوتەبێژی حكومەتى هەرێم بەبۆنەی هاتنى مانگى ڕەمەزان پهیامێكی بڵاوكردهوه، رایگهیاند: هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان.
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان لە هەرێمەکەمان و عێراق و نزا و تاعەتى هەمووان قبوڵ بێت.
بۆ پاراستنی خێزان و كەسوكار و نیشتمانەكەشمان، داواکارین هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بن.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2021/4/12
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.