ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ئیئتیلافی نیشتیمانی رایگه‌یاند: ئه‌و نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیانه‌ی كه گه‌لی عێراق رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی بیری سیاسی هاوبه‌ش.
دكتۆر سه‌ڵام زه‌وبه‌یعی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ئیئتیلافی نیشتیمانی، له لێداونیكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له عێراقی داهاتوودا پێویستمان به بونیادنانی پرۆژه‌یه‌كی سیاسیه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان تێیدا به‌شدار بن.
گوتیشی: به‌بڕوای من پێناسه‌ی هاووڵاتبوون باشترین بژارده‌یه و پێویسته له عێراقدا پروسه‌ی بیری سیاسی پێكبێت و راشیگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شێكه له عێراق و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیانه‌ی كه گه‌لی عێراق رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی بیری سیاسی هاوبه‌ش.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له‌ئێستادا له عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی بكات و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی بیری سیاسی به باشترین چاره‌سه‌ر زانی بۆ ده‌رچوون له‌و نه‌هامه‌تیانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.