Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:36

فازل میرانی: تا ئێمه‌ خاوه‌ن که‌سایه‌تی وه‌ک مامۆستایان بین هه‌ر سه‌رفراز ده‌بین

کوردستان TV
#7
100%

له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی  پارتی پێشوازی له‌ سه‌‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ له‌یاد، دواتر فازل میرانی وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانیان تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق به‌ گشتیی و ره‌وشی كوردستان به‌ تایبه‌تی  و كاردانه‌وه هه‌نوكه‌ییه‌كان و شرۆڤه‌یانی بۆ كرد، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان و كوردستان به‌ تایبه‌تی كرد بۆ به‌دیهاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

هیواشی خواست مانگی ره‌مه‌زان ببێته‌ مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها فازل میرانی خه‌بات و ماندووبوونی توێژی مامۆستایانی له ‌به‌رده‌وام بوونی خوێندن له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا به‌ به‌رز له‌ قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختیكرده‌وه‌ فێربوون و ره‌وشت له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستان به‌رێزه‌كان بوونیات ده‌نرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ ده‌بێت بگوترێت.

میرانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای شه‌ڕی داعش حكومه‌تی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستا و ره‌وشی كوردستان به‌ره‌و خراپی رۆیشت و رووبه‌رووی چه‌نده‌ها قه‌یران بووینه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان مامۆستایان نه‌یانهێشت ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخرێت و پرۆسه‌ی خۆێندن به‌رده‌وام بوو و ئه‌مه‌ جێگه‌ی شانازیی و سه‌رفرازییه‌ بۆ مامۆستایان و رووی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ری ئه‌م توێژه‌ گرنگه‌ی پیشاندا.

تا ئێمه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی وه‌ك مامۆستایان و هه‌موو موچه‌خۆران و خانه‌نشینه‌كانی كوردستان بین هه‌ر سه‌رفراز ده‌بین.

لای خۆیه‌وه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی  یه‌كێتی مامۆستانیان كوردستان سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد بۆ ره‌خساندنی  ئه‌م دیداره‌ و پوخته‌یه‌ك له‌ سه‌ر ره‌وشی یه‌كێتییه‌یان و ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی كه‌ بۆیان دێنه‌ پێش، پێشكه‌ش كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ مامۆستایانی كوردستان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ری پاراستن و پێشخستنی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن و هیوای خواست ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ به‌رده‌وام بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.