سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و بارودۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/4/12 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گه‌ڕى سێیه‌مى دیالۆگى ستراتیژیى عێراق ـ ئه‌مه‌ریكا كه هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ڕێوه چوو و هه‌رێمى كوردستانیش تیایدا به‌شدار بوو خرایه به‌ر باس و داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و عێراقییان له چوارچێوه‌ى ئه‌م دیالۆگه‌دا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختیان له ویستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس له سه‌ردانى سێ ڕۆژى ڕابردووى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵا و لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانى عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كانى وڵات و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى باشتر، ته‌بایى و هاریكاریى نێوان ته‌واوى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق پێویسته.
به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق باسیان له په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد و به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییان له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته ده‌رفه‌ت و هانده‌رێك بۆ لێكگه‌یشتنى زیاترى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و پرۆسه‌ى كوتان، ئاماده‌كارى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.