ئه‌مڕۆ 13-4-2021 یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، به‌باشمان زانی هه‌ندێك حاڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه كه ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن، لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبده‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه فشاری خوێنیان هه‌یه و هه‌میشه په‌ستانی خوێنیان به‌رزه، ئه‌وانه‌ی نه خۆشی دڵیان هه‌یه و حاڵه‌ته‌كه‌یان ناجێگیره، وه‌ك سستی دڵ و ره‌نجه و جه‌ڵته‌ی دڵ.
دووه‌م: نه‌خۆشی شه‌كره كه ده‌رزی ئه‌نسولین یا ئه‌و ده‌رمانانه به‌كارده‌هێنن كه شه‌كره دائه‌به‌زێنێت، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌رده‌وام شه‌كره‌یان به‌رزه یا شه‌كره‌یان زۆر دائه‌به‌زێ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێش ره‌مه‌زان فه‌حسی سێ مانگی شه‌كره یا له نۆ مانگی زیاتر بێت.
سێیه‌م: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سستی گورچیله، هه‌وكردنی سه‌ختی گورچیله، به‌ردی زۆری گورچیله و به‌رزی بوریك ئه‌سید وا باشتره به‌ڕۆژوو نه‌بن. _ نه‌خۆشی قورحه‌ی گه‌ده و دوانزه‌گرێی چالاك و خوێنبه‌ربوون.
چواره‌م : نه‌خۆشانی كه‌م خوێنی تا كه‌م خوێنه‌كه‌یان باش نه‌بێت وا باشتره به‌ڕۆژوو نه‌بن.
پێنجه‌م: نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك سیل و شێرپه‌نجه و هه‌وكردنه سه‌خته‌كان تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی به سه‌ختی تووشی كۆرۆنا ده‌بن.
شه‌شه‌م: هه‌ندێ له نه‌خۆشانی شه‌قیقه به‌هۆی برسیه‌تی ته‌ندروستیان تێكده‌چێت باشتره به‌ڕۆژوو ده‌بن.
د. داهات حه‌وێزی پزیشكی پسپۆری هه‌ناو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.