Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:12

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان

کوردستان TV
100%

د. کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك -گەرمیان" به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان په‌یامێكی بلاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

ئەم مانگە لای موسڵمانان جێگای تایبەتی خۆی ھەیە وەکو بۆنەیەکی ئایینیی پیرۆز و گرینگ، مانگی ڕەمەزان مانگی پر خێر و بەرەکەت و خواپەرستییە بەم بۆنەیەوە بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك-گەرمیان و سەرجەم رێکخستنەکانی پارتیمان لە سنوری کەرکووك -گەرمیان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی ئەنفالکراو و گشت موسلمانانی کوردستان و جیهان و دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین بەخێر و سەلامەتى دەرباز بێت و کوردستان لە نەهامەتییەکان بپارێزێت و ڕێگای راست پێشانی هەمو لایەكمان بدات و گەلەکەمانیش بە ئاواتی دێرینی خۆی شاد بێت و پێشمەرگە قارەمانەکانیشمان بارێزراو و سەرفراز و سەرکەوتوو بن.

بەرەکەتی ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هۆی سەرکەوتنی گەلەکەمان بەسەر ئەو کۆسپانەی کە لە پێشیدان و، لە پەتای کۆرۆناش بەسەلامەتی دەرباز بن. ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا لە کوردستاندا خۆشی و ئارامی و سەقامگیری زیاتر بچەسپێ و بەرەو ئایندەیەکی گەش ھەنگاوی باشتر بنێت. دووبارە هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پڕ خێر و بەرەکەت پیرۆز بێت لە گشت موسلمانان، لە کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی ئەنفالکراو و، لە یەکە یەکەی پێشمەرگەکان لە هەر شوێنك هەن.

د. کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك -گەرمیان ٢٠٢١/٤/١٢

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.