دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرا.
سەرچاوەیەک دژه تیرۆری كوردستان، رایگه‌یاند: دەنگی تەقینەوەیەک" لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا، گوتیشی به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كراوه.
كه‌مێك پێش ئێستا له شاری هه‌ولێر نزیك شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، لەپشت ئەربیل سپۆرت سەنتەر، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ھات، له‌دوای ئه‌م رووداوه‌ش كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.