بۆ جارێكی تر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به موشهكرا كرایه ئامانج، تەواوی گەشته ئاسمانیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر دواخران، له ئێستادا گه‌شته ئاسمانیه‌كانی ده‌ستی پێكرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تەواوی گەشته ئاسمانیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر دواخرابوون، به‌ڵام له ئێستادا گه‌شته ئاسمانیه‌كانی ده‌ستی پێكرده‌وه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 بۆ جارێكی تر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به موشهكرا كرایه ئامانج، له‌م باره‌یه‌وه لەدواى دەنگى تەقینەوەکە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه، رایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر بیسترا. دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.