پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ڕه‌وشی ئه‌منی هه‌ولێر زۆر ئارامه سه‌قامگیره هه‌موو پێكهاته‌كان پێكه‌وه ده‌ژین و هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌م شاره ده‌پارێزن.
له كۆنگهرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و بازگانه‌ی كه له نێو شاری هه‌بووه هه‌ر به‌ردوام ده‌بێت بۆ ئارامی و پاراستنی شاری هه‌ولێر هیچ په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كانی ئه‌مشه‌وه نییه.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: بۆیه هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج، چونكه هه‌ولێر ناوه‌ندی بڕیاره بۆیه دوژمنان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان ناگات به ئامانجه‌كانیان.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: هه‌ولێر ئارامه و هه‌ر به ئارامی ده‌مێنێته‌وه هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واودان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌وروبه‌ری شار ده‌پارێزن و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه وه‌كو ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی دیكه ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌م شاره ده‌پارێزن.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی لێره‌وه به هه‌موو دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ڵێن به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێی ناده‌یه‌ن ئامانجه گڵاوه‌كانیان بێته دی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.