سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر، پهیامێكی بڵاوكردهوه.
ئهمه دهقهكهیهتی:
بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم . هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت ، دەبێت دەستبەجێ لەسنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە . لە ڕۆژانی داهاتوودا من لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم.
ئەمشەو لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی قسەم کرد ، بۆ جەختکردنەوە و دووپاتکردنەوەی هەماهەنگیمان دەربارەی ئامانجی هاوبەشمان بۆ لێپرسینەوە لەو گرووپە نایاساییانە . خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی پشت ئەم هێرشەی ئەمشەو ، باجی کردەوەکانیان دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.