سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان دەربارەی هێرشی تیرۆریستیی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی باشیک کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسانی 2021 لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاووشئۆغلۆ گفتوگۆیان دەربارەی هێرشی تیرۆریستیی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی باشیک کرد .
هەردوولا بە تووندترین شێوە هێرشەکانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد و لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن . لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکان بەردەوامە.
شایهنی باسه رۆژی چوارشهممه لهڕێگهی موشهك و دڕۆنهوه فڕۆكهخانهی ههولێری نێودهوڵهتی و بنكهی هاوپهیمانان و چهند ناوچهیهكی تر له سنوری باشیك كرانه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.