بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومهتی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیەی سهر ههولێر ئیدانه دهكات.
سەفین دزەیی رایگهیاند: زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەم کە ئەمشەو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەم کردەوانە بەهیچ جۆرێک ناتوانێ گەلی کوردستان لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو ئاسایش و سەقامگیری دابڕێنێ کە ئەرکی هەرە لە پێشی ئێمەیە.
سەفین دزەیی گوتی: تەواوی نێردە دیپلۆماسیەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بیانیانی دانیشتووی هەولێر دڵنیا دەکەمەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو توانای خۆی بەکاردێنێ بۆ ئاشکرا کردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەو پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی تەواو بۆ هەمووان و سزادانی تاوانباران.
شایهنی باسه رۆژی چوارشهممه لهڕێگهی موشهك و دڕۆنهوه فڕۆكهخانهی ههولێری نێودهوڵهتی و بنكهی هاوپهیمانان و چهند ناوچهیهكی تر له سنوری باشیك كرانه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.