وەزیری تەندروستی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات، و داوا لە ھاووڵاتییان دەكرێت بۆ كوتان بە ڤاكسین خۆیان ناونووس بكەن.
حه‌سه‌ن ئه‌لته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژێنگه‌ی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی، هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوای لە هاووڵاتییان کرد، خۆیان بۆ كوتان بە ڤاکسینی كۆرۆنا ناونووس بکەن.
ته‌میمیی گوتیشی: تا ئێستا زیاتر له سه‌دو شه‌ست و حه‌وت هه‌زار هاووڵاتی له كۆی گشتی دانیشتوانی عێراق به ڤاكسین كوتراون.
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویستە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی کوتان، هەموو هەفتەیەک بە شێوەیەکی بەردەوام بچنە نەخۆشخانەکان، ڤاكسینه‌كه سەلامەت و کاریگەرن و لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پەسەند کراوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی، هەموو هەفتەیەک ڤاكسینی كۆرۆنا به شێوەیەکی بەردەوام دەگات و بەسەر هەموو دامەزراوە تەندروستیەکاندا دابەش دەکرێت، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بیست و چوار كاتژمێردا حه‌فت ھەزار و نووسه‌د و حه‌فتا و ن‌و كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە، و چل تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.