گیایه‌كی بههاریییه و له كوێستانه‌كاندا سه‌وز ده‌بێت له ناو دار‌و ده‌وه‌ن و به‌ر سێبه‌ر و شێ‌دار به‌شێوازی تاڵ تاڵ ، له زۆربه‌ی كوێستانه‌كانی كوردستان ئه‌م گیایه هه‌یه به بۆن و تامێكی تیژ ئه‌ناسرێته‌وه ، له بنه‌ماڵه‌ی (liliaceae) ه..
پیكهاته‌ی كیمیاوی و سوودی پزیشكی :-
ریِژهیهكی زۆر گۆگرد ،كالسیۆم ، مه‌نگه‌نیز و چه‌ند ڤیتامینیكی تری تیایه
سووده‌كانی :-
۱ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ماری دڵیان ره‌ق بوبێت (تصلب شرایین).
۲ـ گرفتی ڕیخۆڵه.
۳ـ سكجونێك خوێنی له‌گه‌ڵ بێت له جۆری ئه‌میبیا
٤ـ خاوێنكردنه‌وه‌ی سپڵ.
٥ـ یاره‌مه‌تیده‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سیان هه‌یه.
٦ـ خواردنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ یارمه‌تی ده‌ره بۆ وه‌رینی تاله سپیه‌كانی قژ و گه‌رانه‌وه‌ی موی ئاسایی قژ .
۷ـ دژه ڤایرۆسێكی زۆر چالاكه.
۸ـ رێكخستنی فشاری خوێن به‌تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه .
۹ـ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر چالاكی خوێنه وه‌ك (پیاز و سیر).
۱٠ـ یارمه‌تی ده‌ره تا ڕژینهكانی وه‌ك (ادرینالین + انسولین + لیكی ناوده‌م ) كاری ئاسایی خۆیان بكه‌ن.
۱۱ـ رێژه‌ی ده‌ردانی شه‌كری خوێن رێك ده‌خات
۱۲ـ به‌ردی كیسی زراو ناهێلیت .
۱۳ـ چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ریان گێژ ده‌خوات.
۱٤ـ دژه هه‌وكردنێكی (انتهابات) زۆر باشه.
۱٥ـ بۆ به‌هێزكردنی گه‌ده زۆر به‌سوده.
۱٦ـ ئارامبه‌خشه بۆ مێشك و به‌هێز كردنی ده‌ماری مێشك.
۱۷ـ چاره‌سه‌رێكی سروشتیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شتیان بیر ئه‌چێته‌وه .
۱۸ـ میزهێنهرهوه و پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی ئێجگار باشی رێره‌وی میزه.
۱۹ـ راگرتنی رێژه‌ی ئاسایی رۆمانتزیم.
۲٠ـ دژی ژه‌هراوی بونی خواردنه (ژه‌هراوی بونی خواردنی گیایی و ئاژه‌ڵی ) .
۲۱ـ چه‌ندین جۆری جیاواز خوێ ی تێدایه ترشی خوێن ناهێلیت و تفتی ده‌كات .
۲۲ـ پارێزه‌ر و پاككه‌ره‌وه‌ی پێسته له‌گه‌ڵ هاتنه‌دره‌وه‌ی ئاوی پێچك له‌گه‌ڵ ئاره‌قی جه‌ستدا گه‌لێك نه‌خۆشی پێست له‌ناو ده‌بات .
ئا- كامران
ژێده‌ر- زانیاری پزیشكی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.