Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:50

له‌ هەولێر 10 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی (10) بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستگرتن بەسەر زیاتر لە (9) کیلۆ مادەی هۆشبەری راگەیاند.

له‌ دوو چالاكی جیاوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا، ده‌ستگیركردنی ده‌ بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان  و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی بڕی زیاتر له‌ نۆ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.

له‌وباره‌وه‌‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ كه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ و بازرگانیشیان پێوه‌كردووه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ بڕ و جۆری جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ به‌م جۆره‌ بووه‌، له‌ چالاكی یه‌كه‌م، دوو كلیۆ و پێنجسه‌د و شه‌ست و نۆ گرام هیرۆیین، یه‌ك كیلۆ و شه‌شسه‌د و هه‌شتا گرام كریستال، نۆسه‌د و هه‌شتا و چوار گرام حه‌شیش، شه‌شسه‌د و هه‌شتا گرام تلیاك و  پێنجسه‌د و هه‌شتا گرام جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لە چالاکی دووەم لە نزیك به‌ستۆره‌، سێ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێت له‌ چالاكی یه‌كه‌مدا نۆ بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و له‌ چالاكی دووه‌م بازرگانێك ده‌ستگیركراوه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تۆمه‌تباره‌كان به‌ گوێره‌ی یاسای بیست و پێنجی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

k

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.