دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی پەسەندکرد، کە هەشت مانگ لەمەوبەر دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بۆ هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی دەرکرد.
پارێزهرانی کەیسەکەی سێوان قادر ئاماژەیان بەوە کرد ئێستا دادگە پەڕاوی بڕیارەکەی بردووەتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، داواکارم سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارەکە واژۆ بکات لە بەرواری (5/4/2021) دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاردا بە پەسەندکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی / 1 سەبارەت بە لە سێدارەدانی (دیار مەجید) هاوسەری سێوان قادر.
رۆژی 11- 8-2020، دوای 16 دانیشتن دوایین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی بەڕێوەچوو. دادوەر سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوژینی سێوان دەرکرد کە تۆمەتبارکرابوو بە سووتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.