Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 11:30

 نۆ له‌ سووده‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی خواردنی ته‌ڕه‌پیاز بزانه‌ ....

کوردستان TV
100%

ته‌ڕه‌ پیاز یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆری سه‌وزه‌وات، دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ و ماده‌ ژه‌هراوییه‌كانی جه‌سته‌ له‌ ناو ده‌بات، ده‌ركه‌وتووه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی ته‌ڕه‌ پیاز چاره‌سه‌ری زۆر گیرو گرفتی ته‌ندروستی ده‌كات.

ئه‌گه‌ر چی له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا باس له‌ سووده‌كانی پیاز كراوه‌، به‌ڵام زانایان جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی دان به‌خواردنی ته‌ڕه‌ پیاز یان پیازی سه‌وز ده‌كه‌نه‌وه.

ته‌ڕه‌پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین ڤیتامین، به‌ گوته‌ی زانایان ته‌ڕه‌ پیاز خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سوودی گرنگتره‌ به‌ به‌راورد به‌ پیازی وشك، به‌شێك له‌ سووده‌كانی ته‌ڕه‌ پیازیش ئه‌مانه‌ن:

1- خواردنی ته‌ڕه‌پیاز سوودێكی باشی هه‌یه‌ بۆ ڕێكخستنی شه‌كره‌ له‌ جه‌سته‌دا.

2- ته‌ڕه‌ پیاز یارمه‌تی ئاسانكردنی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات و واده‌كات كه‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی خواردنه‌ چه‌وره‌كان له‌سه‌ر گه‌ده‌ و كۆئه‌ندامی هه‌رس كه‌م بێته‌وه‌.

 3- خواردنی ته‌ڕه‌ پیاز به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و پاراستنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان.

 4-خواردنی ته‌ڕه‌پیاز بۆ دڵ به‌سووده‌، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیشاڵه‌كانی تێدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌سووده‌ بۆ پاراستنی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن "كۆلستڕۆڵ".

5- دژی ئه‌نفلۆنزا و هه‌ڵامه‌ته‌ و ده‌تان پارێزێت له‌ سه‌رما بوون .

6- ته‌ڕه‌پیاز به‌كتریاكانی ناوپۆشی گه‌ده‌ ناهێڵێت، به‌مه‌ش سوودێكی زۆر باشی بۆ گه‌ده‌ هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده‌ ده‌كات.

 7- به‌هۆی بوونی مادده‌ی "كیرسیتین" له‌ ته‌ڕه‌ پیازدا كه‌ دژی شێرپه‌نجه‌یه‌ واده‌كات مرۆڤ به‌دوربگرێت له‌ شێرپه‌نجه‌

 8- خواردنی ته‌ڕه‌ پیاز به‌سووده‌ بۆ به‌هێزكردنی ئێسك، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ڤیتامین كه‌ی و سی و هه‌روه‌ها چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت، كه‌ به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و مرۆڤ له‌ له‌ ئێسكه‌نه‌رمه‌ ده‌پارێزێت.

9-ته‌ڕه‌ پیاز هاوكاری به‌هێزكردنی چاویشه‌، كه‌ له‌ كزبوون و تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كان ده‌یپارێزێت، ته‌ڕه‌ پیاز ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ (ڤیتامین ئه‌ی، كارۆتین، زیاكسانتین، كاللۆتین) له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ به‌سوودن بۆ پاراستنی چاو.

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌لعربیه‌

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.