بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەلال رەشید عەلی خاڵۆبازیانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری سنووری کەرکوک و پێشمەرگە و کادیری دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (جەلال رەشید عەلی خاڵۆبازیانی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنا و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.