شاعیر‌و نووسه‌ر چنار نامق، مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندن له كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، كتێبی "رای گشتی ئه‌لیكترۆنی چه‌واشه‌كاری میدیایی" بڵاوكرده‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی چنار نامق راگه‌یاند" رای گشتی ئه‌لیكترۆنی و چه‌واشه‌كردنی میدیایی له ئێستادا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له‌ناو میدیای كوردی بوون به دیارده، به‌ڵام ئه دوو دیارده‌یه وه‌كو چه‌مك دیاری نه‌كراون، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم به‌ڕوونی ئه‌م دوو چه‌مكه بخه‌مه به‌ر باس و له‌نێو میدیای كوردیدا جێگه‌ی خۆی بگرێت به‌مه‌به‌ستی باشتر تێگه‌یشتن و ناونان له‌م دوو دیارده‌یه كه باس و خواستی سه‌رده‌من".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" من له دونیای ئه‌ده‌به‌وه هاتمه نێو بواری راگه‌یاندن، پێشتر كتێبی شیعرم به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌چاپ گه‌یاندووه له‌ناوه‌خۆ و ده‌روه‌ی ووڵات، جگه له رای گشتی سێ كتێبی تری تری زانستیم هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌و به ناونیشانی جیاواز، هه‌روه‌ها ئه‌ونده‌ی پرسیومه و گه‌ڕاوم ئه‌م ناونیشانه‌ی رای گشتی ئه‌لیكترۆنی و چه‌واشه‌كاری میدیایی بۆ جاری یه‌كه‌م له فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌بینرێت".
ئا- كامران
ژێده‌ر-زرای كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.