ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی دیاریكراو یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپووریش په‌سندكرا.
كاتژمێر 12ى نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021/4/21، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانى به‌رنامه‌ى كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى خسته ده‌نگكدانه‌وه كه خاڵى یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار بكرێته خاڵی سێیه‌م و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو به‌مجۆره دوای گۆڕانكاریكردن له‌ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانى به‌رنامه‌ى كار‌و به‌پێی خاڵی یه‌كه‌م كه له‌دوو بڕگه پێكهاتبوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیرى و لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه راستاندنی بۆ كرابوو، ناوونیشان و بڕگه به‌بڕگه‌ی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ ناوونیشان و هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له‌بڕگه‌كانی و هۆكاره‌كانی ده‌رچووانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشوودا خرابوونه‌ڕوو، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران و پاشان كۆی بڕیاره‌كه خرایه ده‌نگدتانه‌وه‌و په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێرَای ده‌ستخۆشی له‌لیژنه‌ی هاوبه‌ش، پیرۆزبایى له‌گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانی كوردستان كرد.
مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردییه، كه‌یه‌كه‌م ژماره‌ى ڕۆژنامه‌ى كوردستان له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له 22ى نیسانی 1898 له‌قاهیره ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتنه له‌و رۆڵه مێژوویی و به‌رچاوه‌ى كه‌ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌پاراستنی زمان و كلتوور‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه بینیویه‌تی.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌میش كه بریتی بوو له‌ده‌نگداندان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆ، كه له (28) مادده‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، ناوونیشان و مادده به‌مادده‌ى پێشنیازەیاساكه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى، به‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ ناوونیشان و هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا خرابوونه‌ڕوو، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران و دواتر كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكرا.
مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه بۆ پاراستنی پڕۆژه‌و تۆڕه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆیه له‌هه‌رێمی كوردستان و دڵنیابوون له‌تواناكانی ئه‌م تۆِرانه له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌و پارێزگاریكردن له‌ژینگه‌و پێدانی ئاوی خاوێن یه‌هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی و پاراستنی ژێرخانی ئابوورى و به‌فیڕۆنه‌دانی سامانی گشتی.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌بریتی بوو له‌دەستلەكاركێشانەوەی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌چه‌ند لیژنه‌یه‌كداو دانانی ژماره‌یه‌كیشیان له‌چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تردا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، به‌پێی ڕیزبه‌ندی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز زانا خالد سمایل لەلیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ و دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز گوڵستان باقی سلێمان لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ و دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز هەڵكەوت انور خه‌لیفە لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و لیژنەی دەسپاكی و دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز صباح مه‌حمود محه‌مه‌د لەلیژنەی دەسپاكی و دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز سەرچنار ئه‌حمه‌د مه‌حمود لەلیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزارو دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز ابوبكر عمر عبدالله لەلیژنە پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزارو دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز هلز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی، دوای ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سندكران.
به‌پێی خاڵی سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش كه‌بریتی بوو له‌بەردەوامبوون لەسەرخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان، كه له‌دانیشتنی دوێنێدا (24) مادده‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ كرا، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆشدا ئه‌و ماددانه‌ى كه‌مابوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو لیژنه‌ی رۆشنبیرى و لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، خوێندرانه‌وه‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كان خسته‌ڕوو و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامان خرایه‌ڕوو و به‌مجۆره د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌شی كۆتایى دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
شایه‌نی باسه پێشنیازه‌یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان، له (34) مادده‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه‌و به‌وپێیه‌ی كه شوێنه‌وارو كه‌له‌پوورو شوێنه مێژووییه‌كان سامانی نیشتیمانی و میراتێكی رۆشنبیری و زانستی و ناسنامه‌ی شارستانییه‌تی گه‌لی كوردستانه، بۆیه له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئه‌م سامانه نیشتیمانییه‌دا ئه‌و پێشنیازه‌یاسایه ده‌رده‌چووێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.