Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:41

وەزارەتی تەندروستی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ڤاکسین له‌ رێگای هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ وڵاتان کرابێت

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی به‌ قاچاغ بردنی ڤاكسین له‌ رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی كرده‌وه‌ هیچ جۆره‌ ڤاكسینێك له‌ هه‌رێمه‌وه‌ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كرابێت.


ڕوونکردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی

لە دوێنێ شەوەوە ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسین جۆری فایزەر دزەی کردووە بۆ یەکێک لە وڵاتان، بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونبکەینەوە کەوا ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە وە بەناوی کەناڵی BBC بە مۆرێکی ساختەی بەناو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت.

دەستبەجێ لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاران لە وەزارەتمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کرد بەهەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و چاودێریکردنی هەردوو بەڕێزان وەزیری تەندروستی عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی (ڤایزەر) کە دەرەنجامی سەرەتایی دەرچوو هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە بەڵکو ئەم ڕاستیانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو:

1.  هیچ فۆرم و مۆرێکی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت چونکە ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە بەڵکو تەنها لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بۆیە ئەو کارت و مۆر و فۆڕمە هیچ سەرچاوەیەکی ڕاستی و دروستی نییە.

2.  جۆرەکانی ئامێری چاودێریکردن و پارامیتەری سەر سندوقەکە و زانیاریەکان تەواو جیاوازە و هاوشێوەی ئەو جۆرە نییە کە لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

3.  نوێنەری کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ هەموو سندۆقێك لەکاتی گواستنەوە ئامادە دەبن تا دەگاتە سەنتەری بەکارهێنان وە بۆ هەر گواستنەوەیەک بە سیستەمی چاودێریکردنی کۆمپانیا لە سەنتەری سەرەکیەوە ئاگادار دەبێت.

بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا تا ئێستا 9 سندوق لە 8 سەنتەری ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، کە هەر هەموویان جێگا و ڕێگای دابەشکردنی ڕوونە بەتەواوی داتا و زانیاری و چۆنیەتی دابەشکردن تۆمارکراوە بەسیستەمی مەرکەزی لەگەڵ بەغداد بەستراوە.

لە کۆتاییدا نیگەرانیمان لەوەیە کە هەوڵی تێکدان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیان تەنها بەمەبەستی ئاژاوە و لەکەدارکردنی ئەم پڕۆسە پیرۆزەیە بە مەرامی تێکدانی سیستەمی ناردنی ڤاکسین و دابەشکردنە لە هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک ئامانج تیایدا نەناردنی ئەم خزمەتگوزاریە مرۆییەیە بۆ هاوڵاتیان.

دووپاتیی دەکەینەوە لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە هۆکار و سەرچاوەی دروستکردنی ئەم ئاژاوەگێڕیە و لەهەر دەرەنجامێکی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
21 نیسان 2021

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.