سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كردووه و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی دا، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر ئومێد سه‌باح ڕایگه‌یاند، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و ئه‌مجاره گفتوگۆكان تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رده‌گرن، ئاشكراشی كرد ده‌مانه‌وێ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ڕیفۆرم و زیادكردنی داهات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كردووه و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه جارێكی تر شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا، ئه‌مجاره گفتوگۆكان جیاواز ده‌بن، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاودێریی دارایی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.