له شنگال ئاڵۆزی له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی نایاسایی سه‌ر به په‌كه‌كه دروستبوو و هه‌ردوولا به چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له شنگال ئاڵۆزی له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی نایاسایی سه‌ر به په‌كه‌كه دروستبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌تا ئاڵۆزییه‌كه سوپای عێراق هه‌وڵی دایه بچێته باشووری چیای شنگال له‌وێ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جێگیر بكات.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: چه‌كدارانی په‌كه‌كه رێگری لێ‌كردن و رێگای به سوپای عێراق نه‌داوه بچێته سه‌ر چیای شنگال، به‌و هۆیه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه دروستبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوێنێ سوپای عێراق ویستی بچێتە نێو گرعزێر و كۆمه‌ڵگای سپا شێخ خدر، بەڵام جارێكی تر چه‌كدارانی پەكەكە لەسەر رێگا راوه‌ستان، رێگای نه‌دا سوپای عێراق بچێته ئه‌م شوێنه.
شایه‌نی باسه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی شارۆچكه‌ی گرعزێر و كۆمه‌لگه‌ها سیپا شێخ خدر داگیركردووه، تاوه‌كو ئێستا ئاوه‌ره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.