به‌رپرسێكی ئاگاداری عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران رۆڵی زیاتر له عێراق ده‌گێرێت.
به‌رپرسێكی ئاگاداری عێراقی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشیتدپرێسی راگه‌یاند: له دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئیران رۆڵی زیاتر له عێراق ده‌گێرێت و ئه‌و رۆڵ بینینه‌ی له جاران به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاسۆشیتدپرێس وێڕای ئاماژه‌دان به دانووستانه راسته‌وخۆیه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه له ناو خاكی عێراقدا، ئه‌م هه‌وڵه‌ی به یه‌كێك له‌و رۆڵ بینینانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له عێراق به‌سته‌وه.
ئاژانسه‌كه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری دیپڵۆماتكارێكی رۆژئاوایی رایگه‌یاند: ئێران و سعوودیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناو خاكی عێرادا دانووستانی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانیش بڵاویكرده‌وه كه خولی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و ریاز، له هه‌فته‌ی داهاتوودا له به‌غدا به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.