میزهچڕكه، كێشه‌یه‌كه له‌و كێشانه‌ی تووشی پیاوان ده‌بێت، كه له ئاكامدا ڕێره‌وی میزه‌ڕۆ له به‌شێكی چووك فراوان ده‌بێ و واده‌كات دوای میزكردن، كه‌مێك یاخود چۆڕێك میز له‌ناو میزه‌ڕۆدا بمێنێته‌وه به‌مه‌ش تووشی حاڵه‌ته‌كه ده‌بێت.
د. یادگار عه‌بدولجه‌بار شوانی، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و میزه‌ڕۆ و نه‌زۆكی پیاوان و لاوازی سێكسی و چاندنی گورچیله، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م حاڵه‌تی تووش بوونه %99 نه‌خۆشی نییه، به‌ڵام حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ره كه تووشی زۆربه‌ی پیاوان ده‌بێت و واده‌كات بۆ چوون بۆ میزكردنێكی ئاسایی كاتێكی زۆریان پیویست بێت، زۆر كه‌س ده‌ڵێن ئه‌مه نه‌خۆشییه یان نا ،لێره‌دا دڵنیایی ده‌ده‌ین كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشی نییه، ته‌نیا فراوان بوونی به‌شێكی میزه‌ڕۆیه.
د. یادگار عه‌بدولجه‌بار شوانی ڕوونیده‌كاته‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته پێویست به هیچ جۆره ده‌رمانێك ناكات، ته‌نها له‌ڕێی مه‌ساجكردنی میزه‌ڕۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌نێوان " كۆم و گوون" له‌به‌شی خواره‌وه‌ی میزه‌ڕۆ مه‌ساجی بكه تا ده‌گاته به‌شی پێشه‌وه‌ی میزه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی 10 چركه هه‌ر كاتێك چوویت بۆ میزكردن، به‌م شێوه‌یه تا چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت ده‌كه‌یت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه هۆشیاری ئه‌وه‌ش ده‌دات، له هه‌ندێك حاڵه‌تی نه‌خوازراودا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ میزكردن ئازارت هه‌بوو، بۆ چاره‌سه‌ر پێویسته سه‌ردانی پزیشكی شاره‌زا بكه‌یت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.