Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:15

به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 87 سه‌نته‌

کوردستان TV
100%

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 87سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 65 دۆلار و 24 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 65 دۆلار و 32سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 23: 09وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،68 دابه‌زیوه‌ و به‌ 64 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 60 دۆلار و 96 سه‌نت فرۆشرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا له‌ سه‌روو چاوه‌ڕوانیه‌كان كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا، كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.