له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى (بالثلاثة)ى كه‌ناڵى ئه‌لشه‌رقییه نیووز كه كاتژمێر 11ى شه‌وى پێنجشه‌ممه 2021/4/22 پێشكه‌ش كرا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، باسى له دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و ڕوانگه‌ى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و داهاتووى وڵات خسته ڕوو.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و سه‌قامگیریى وڵات‌دا، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان لێكگه‌یشتن و ڕوانگه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بۆ داهاتووى عێراق هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پره‌نسیپه‌كانى سازان، هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى، پێكه‌وه كار بكه‌ن وانه و سوودیش له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى وێڕاى باسكردنى چه‌ند لایه‌نێكى ژیانى تایبه‌ت و سه‌ربورده و ئه‌زموونى كه‌سیى خۆى، بڕواى خۆى نیشان دا كه نه‌وه‌یه‌كى تازه له عێراق دروست بووه و دواى هه‌ژده ساڵ ئیتر قۆناغى ڕاگوزه‌ر له وڵات ته‌واو بوو. عێراقییه‌كان چیتر دروشمى بێ ناوه‌ڕۆكیان له سیاسییه‌كانى وڵات قبووڵ نییه و ده‌بێ چاره‌سه‌رێكى جددى بۆ دۆخى عێراق بدۆزرێته‌وه.
ده‌قى دیداره‌كه‌ى ئه‌لشه‌رقییه نیووز له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به‌شى یه‌كه‌م..
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: سڵاوی خواتان لێبێت له هه‌ولێره‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ك كه ڕه‌زامه‌ندی دا له یه‌كه‌م شاشه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ربچێت و ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی.
له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له دایك بووی، ئه‌و كاته عێراق دامه‌زراندنی كۆماری عێراقی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌خۆیه‌وه بینی، به‌رچاوترین ڕووداوی سیاسی كه له‌گه‌ڵی ژیابیت له‌و كاته جه‌نابى سه‌رۆك؟
نێچیرڤان بارزانى: زۆر سوپاس بۆ كه‌ناڵی شه‌رقییه، به‌خێربێن، هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له ئێوه و هه‌موو گه‌لی عێراق و له هه‌موو موسڵمانان پیرۆز ده‌كه‌م. ساڵی 1966 له عێراق له حاجى ئۆمه‌ران له كوردستانی عێراق له دایك بووم. له دایكمه‌وه خه‌ڵكی سلێمانی و له باوكیشمهوه ئیدریس بارزانی بووه. ژیانم به منداڵی تا ساڵی 1974 و 1975 له عێراق بووین و دوای نسكۆی شۆڕش ئاواره‌ی ئێران بووین. قۆناغی منداڵیم له ئێران بووین. باوكم سه‌رقاڵى كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران بووه ئه‌وانه‌ی دوای نسكۆی شۆڕش بوون به په‌نابه‌ر له ئێران. ژیانمان به منداڵی له‌وێ بووه. تا ساڵی 1979 دوای شۆڕشی ئێران ورده ورده شته‌كان گۆڕان و هاتینه‌وه ناوچه‌ی كوردستانی عێراق، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ش هه‌ر له شاخ بووین. قۆناغی منداڵیم قۆناغێك بووه دوای ئاواره‌یی بوو له ئێران و هه‌ر له‌وێش قوتابخانه‌مان خوێندووه و چووینه‌ته قوتابخانه. سه‌باره‌ت به ژیانی سیاسیم، من له یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانه‌وه ده‌ستم پێكرد، به‌ڵام زیاتر هاتنم بۆ ناو سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی دوای ساڵی 1987 بوو كه باوكم كۆچى دوایى كرد و دوای ئه‌وه زیاتر كه‌وتینه ناو بواری سیاسه‌ت و كار‌كر‌ن.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌م ژیانه تا ڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزه و گواستنه‌وه‌ت له شاری دایك بۆ وڵاتێكی دیكه بێگومان منداڵیی كه‌سه‌كان یان مرۆڤه‌كان ده‌بات، ئایا ژیانی منداڵیی ڕاسته‌قینه‌ت بینیوه؟
نێچیرڤان بارزانى: به ڕاستی نا. واته قۆناغی منداڵیمان وه‌ك پێویست نه‌بینی، كاتی منداڵیمان قۆناغێك بوو كه ئاواره‌ی ئێران ببووین وه‌ك هه‌ر خه‌ڵكێكی دیكه كه ئاواره ده‌بێت، واته نه‌ك بۆ ئێمه ئاسان نه‌بوو، بۆ هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی كه ئاواره بوون له ئه‌نجامی نسكۆى شۆڕش سه‌خت بوو، به‌تایبه‌تی باوكم و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه ده‌كاته مامم ئه‌وان زیاتر سه‌رقاڵى كارى ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی دووباره بوون له عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك پێویست ژیانی منداڵیمان نه‌دیوه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێت. پێش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ر میوانێك ده‌ستپێ بكه‌م، سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه به ژیاننامه له مناڵییه‌وه تا ماوه‌ی خوێندن و فێربوون له‌وێشه‌وه بۆ ژیانی سیاسی و ئه‌وانی تر ده‌ستپێ ده‌كه‌ین. به‌ڵام من به‌په‌له‌م بۆ زانینی وه‌ڵامی پرسیارێكی گرنگ، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره بێمه كوردستان و به بنیادنان و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی ئێوه شۆك بووم، ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ چۆن توانیتان به ماوه‌یه‌كی كورت بنیادنان و ئاوه‌دانی وا پێشبخه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانى: له ڕاستیدا عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتێكی ئاوه‌دان نییه. ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه له كوردستان ده‌یبینین، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانى و بنیاتنان دوای ساڵی 2004 ده‌ستی پێكرد. دوای ساڵی 2004 ئومێد بۆ خه‌ڵكی كوردستان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئاوه‌دانی و بنیاتنان بكات، ئه‌وه‌ی ئێمه له ده‌ستپێكدا ئه‌نجاممان دا، زۆر فۆكه‌سمان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت له كوردستان دووباره بنیات بنرێته‌وه، كه‌رتی تایبه‌ت داینه‌مۆی پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێكه. فۆكه‌سمان له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌ستپێكرنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له كوردستان بوو، خه‌ڵكیش یارمه‌تی داین به‌تایبه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵێكى سه‌ره‌كی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ده‌یبینین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی ده‌وروبه‌ری خۆمان به‌راوردى بكه‌ین، ده‌بینین پێشكه‌وتنه‌كان زۆر خێرا و وه‌ك پێویست نین. پێویسته ئه‌و پێشكه‌وتنانه نه‌ك ته‌نها له كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو عێراقدا باشتر بكرێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: با بگه‌ڕێینه‌وه ژیانی كهسیتان، نه‌وه به‌شێكی گرنگی ناسنامه و كه‌سایه‌تیی ژیانی هه‌ر تاكێكی كورده، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی چیاكان به‌تایبه‌تی له كاتی خه‌بات و تێكۆشاندا چی ده‌گه‌یه‌نن؟
نێچیرڤان بارزانى: كورد هه‌میشه قسه‌یه‌كى هه‌یه ده‌ڵێت “هیچ دۆستێكمان نییه چیاكان نه‌بێت”. بۆ كورد هه‌میشه وا بووه، خه‌بات و به‌رخۆدانی خۆی هه‌میشه له چیاكان ده‌ستپێكردووه. ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی كه له چیا و كێ‌و بووین و به‌شدار بووین، هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه باوكم و مامم ئێمه‌یان فێركردووه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تیى خه‌ڵكدا بژین، ئێمه قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تیمان بینیوه، ئه‌و شانازییه‌م نه‌بووه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا بین، به‌ڵام قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تیشمان بینیوه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بووین. له چیاكان بووین و ئه‌م قۆناغانه‌مان هه‌مووی له ژیاندا بینیوه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك له‌وانه‌یه جه‌نابت گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بیت، كه‌سایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و باوكی ئیدریس بارزانی، مامی مه‌سعوود بارزانی و باپیری مه‌لا مسته‌فا بارزانی، لای كه‌سایه‌تیی كۆتایی ده‌وه‌ستین، ئایا مه‌لا مسته‌فای بارزانی كه‌سایه‌تیی ئیلهامبه‌خشی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه؟
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه مه‌لا مسته‌فا له ژیاندا بووه وه‌ك باپیرم، قۆناغی منداڵیم بوو. مه‌لا مسته‌فا له ساڵی 1976ه‌وه كه تووشی نه‌خۆشی بوو، بۆ چاره‌سه‌رى چووه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵ باپیرى خوالێخۆشبوومان ده‌ژیاین، ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی سیاسیم كردووه و وای كردووه كه له‌ژێر سێبه‌ر و ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌ودا گه‌وره ببم، مامم مه‌سعوود بارزانی بووه. زیاتر ئه‌و بووه وه‌ك ئیلهامێك، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك، وه‌ك مامێك و وه‌ك باوكێكیش سه‌یرم كردووه، زیاتر ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی ژیانم له گه‌نجێتی و تا ئێستاش هه‌بووه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: با بڵێین چی له مه‌لا مسته‌فا بارزانی فێر بوویت؟
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌وه‌ی هه‌موومان له مه‌لا مسته‌فا بارزانی فێری بووین ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به دڵسۆزییه‌وه تێ‌بكۆشین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خزمه‌تی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بتوانم به دوو وشه بڵێم، ده‌ڵێم ڕێبازی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، ڕێبازی خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ى بووه، ڕێبازی خزمه‌تكردنی وڵات بووه، ئێمه له‌و كه‌سایه‌تییه‌وه فێری ئه‌وه بووین كه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی دۆزی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ی ڕۆڵی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی باست كرد جه‌نابى سه‌رۆك، له كاتی باسكردنی كۆچی دواییی باوكتدا جه‌نابت هه‌ستئامێز بووی، با باسی ماوه‌ی خه‌باتی بكه‌ین، ڕۆڵی ئه‌و له دۆزی كورد و هه‌روه‌ها لێكنزیككردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورددا چی بوو؟
نێچیرڤان بارزانى: له پرسی كوردیدا ڕوون بوو كه له‌ژێر سێبه‌ری باپیرم مه‌لا مسته‌فای بارزانیدا، هه‌م كاك ئیدریس خوا لێى خۆش بێت، هه‌م جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌ردووكیان له شۆڕشدا یاریده‌ده‌ری بوون. كاك ئیدریس له‌و ماوه‌یه‌ی كه له شۆڕشدا بووه زیاتر پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی به‌ده‌سته‌وه بووه. یارمه‌تیی مه‌لا مسته‌فای داوه و خۆیشی ڕۆڵكى زۆری بینی له ڕێككه‌وتنی 11ی ئازاری ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وكات و چه‌ندین جار سه‌ردانى به‌غدای كردووه تا ئه‌و لێكگه‌یشتنه دروست ببێت، هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه دوای ڕێككه‌وتنی ساڵی 1970 گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له به‌سره‌وه تا هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر به گه‌رمی پێشوازییان له‌و ڕێككه‌وتنه كرد، دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات و ماندبووبوون گه‌لی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشوازییان له‌و ڕێككه‌وتنه كرد. یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی ڕۆڵی بینی و ئه‌وانی دیكه‌ش جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و براده‌رانی دیكه‌ش زۆر ڕۆڵیان بینى، به‌ڵام ئه‌و خۆی شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه ڕۆڵی له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا هه‌بووه له نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌لی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی به كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، چونكه ئێمه زۆر بڕوامان به‌وه‌یه كه پرسی كورد پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه له چوارچێوه‌ی عێراقدا. ساڵی 1970 هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌مان هه‌بووه، ساڵی 1975یش هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌مان هه‌بووه، ئێستاش هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌مان هه‌یه كه پێویسته له چوارچێوه‌ی عێراقدا چاره‌سه‌ر بۆ پرس و كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌م چیرۆكانه هی ساڵانی حه‌فتاكانن و ئێستاش له‌سه‌ر مێزی دانوستانن، هۆكاره‌كانی چین كه هه‌ولێر داوای كاڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بكات و ڕۆڵی ده‌ستپێشخه‌ر بگێڕێت، له‌وانه‌یه داوای له به‌غداش كردبێت هه‌مان ڕێگه بگرێته به‌ر، هۆكاره‌كان چین؟
نێچیرڤان بارزانى: به بڕوای من كێشه‌كان زیاتر كێشه‌ی چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌یه، بڕوام وایه كێشه‌كانی عێراق به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت ئاخۆ كێ به‌هێزه و كێ لاوازه، كێشه‌كانی عێراق كێشه‌ی یه‌ك خێزانه، كێشه‌ی یه‌ك خێزانیش پێویستی به دانیشتن و گفتوگۆ هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر مێزی دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن. بیركردنه‌وه‌ی كێ به‌هێزه و كێ لاوازه عێراقی تووشی زۆر كاره‌ساتی گه‌وره كردووه، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه وانه له ڕابردوو وه‌رگرین، وانه له‌و هه‌ڵانه وه‌رگرین كه هه‌موومان كردوومانه، به‌غداش هه‌ڵه‌ی كردووه و بێگومان هه‌ولێریش زۆر هه‌ڵه‌ی كردووه، له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه سه‌قامگیریی عێراقه، سه‌قامگیریی عێراق له ڕووی سیاسییه‌وه، سه‌قامگیریی عێراق له ڕووی ئابوورییه‌وه گرنگه. ده‌بێت بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م كێشانه چۆن چاره‌سه‌ر بكرێن؟ كێشه‌ی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌غدا ئه‌گه‌ر به‌هێز بێت، به واتاى لاوازى بێت بۆ هه‌ولێر، یان هه‌ولێر به‌هێز بێت، به واتاى لاوازییه بۆ به‌غدا! ئێمه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، به‌غدا و هه‌ولێر، كورد و عه‌ره‌ب له‌م وڵاته‌دا هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته‌ن. ده‌بێ هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین یه‌كه‌م هاووڵاتیبوونی عێراقی له‌م وڵاته‌دا به‌هێز بكه‌ین، دووهه‌م هاوبهشییهكى دروست بنیاد بنێین تا بتوانین پێكه‌وه له ئاینده‌دا به‌شدار بین. كێشه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه هیچ پێكهاته‌یه‌ك له عێراق له ئایندهی خۆی دڵنیا نییه! ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێ بهێنین، گه‌لی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه شایسته‌ی ژیانێكی زۆر باشترن له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه. ده‌بێت هه‌موومان، هه‌موو سیاسییه‌كانی عێراق له‌م پێناوه‌دا پێكه‌وه كار بكه‌ین. له هه‌رێمی كوردستان له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌ركمان له‌سه‌ر شانه و ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین. ئه‌رك و مافیشمان هه‌یه، ئاماده‌ین له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پره‌نسیپه له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یڕه‌و بكه‌ین تا بگه‌ینه لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ ئایندهی عێراق.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك، ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه و باسی به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فای بارزانی بكه‌ین، ئه‌و چۆن له یه‌كێتیی عێراق و برایه‌تیی كورد و عه‌ره‌بی ده‌ڕوانی؟
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌موو قسه‌كانی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی بكه‌ی، داكۆكیى ئه‌و له‌سه‌ر برایه‌تیی كورد و عه‌ره‌به، داكۆكى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كێشه‌كانى گه‌لی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌میشه به توندوتیژی و چه‌ك وه‌ڵامی پرسی كوردیان داوه‌ته‌وه. پرسی كورد له عێراق پرسێكی جددییه و ده‌بێت چارهسهركهیشی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بێت. وه‌ك نموونه‌یه‌ك باسی ده‌كه‌م، دوای ساڵی 1970 هه‌وڵی كوشتنی مه‌لا مسته‌فا درا، ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئایینی‌یان نارده لای و هه‌وڵی كوشتنی درا، ئه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی خۆی بۆ ئێمه‌ی باس كردووه، دوای ئه‌وه زۆر باس له‌وه ده‌كرێت كه به چ شێوه‌یه‌ك تۆڵه بكرێته‌وه، باس له‌وه ده‌كرا كه له‌وانه‌یه خه‌ڵكى مه‌ده‌نیش تیایدا ببنه قوربانی، جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا یه‌كسه‌ر ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێته مه‌سه‌له‌ی كورد و عه‌ره‌ب و له‌سه‌ر من شه‌ڕ دروست ببێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت. مه‌لا مسته‌فا، دوای مه‌لا مسته‌فا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و ئێمه‌ش هه‌موومان باوه‌ڕی ته‌واومان به پرسی برایه‌تیی كورد و عه‌ره‌ب هه‌یه و ده‌مانه‌وێ ئه‌و گه‌لانه‌ی له عێراقدان، پێكه‌وه فۆرمۆلێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان بدۆزینه‌وه. یه‌كێتیی عێراق و پرسی پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق هێزێكه بۆ عێراق، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه له مه‌لا مسته‌فا فێری بووین، فێری ئه‌وه بووین كه كورد و عه‌ره‌ب ده‌بێت برا بن. نموونه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر ئه‌وه باس ده‌كرێت جارێكیان پارێزگارێكی عه‌ره‌ب هه‌بووه له هه‌ولێر و دواتر به‌و لێكدانه‌وه‌یه كه مه‌لا مسته‌فا پێی خۆش بێت پارێزگاره‌كه‌یان گۆڕیوه و پارێزگارێكی كوردیان له شوێنی داناوه، له دیدارێكدا خوا لێى خۆش بێت به به‌غدای گوتووه زۆر پێم باشتره ئه‌و پارێزگاره عه‌ره‌به بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، چونكه بۆ ئێمه ئه‌وه بابه‌تێك نییه كێ عه‌ره‌ب و كێ كورده، ئه‌وه‌ی گرنگه بتوانین پێكه‌وه هه‌موو لایه‌ك له‌م وڵاته‌دا به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بژین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئێوه په‌یامى به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا بارزانیتان وه‌رگرت و ئێستا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، وا تێده‌گه‌م ئه‌و په‌یامه له كاتی هاتنی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كاندا كه له پارێزگاكانه‌وه هاتبوون ڕه‌نگى دایه‌وه. من هێشتا باس له چوارچێوه‌ی برایه‌تی و یه‌كێتیی عێراق ده‌كه‌م؟
نێچیرڤان بارزانى: نامه‌وێت وه‌ك منه‌تێك ئه‌و بابه‌ته باس بكه‌م، چونكه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خۆمان به‌جێ گه‌یاندووه. ساڵی 2014 زۆر به‌داخه‌وه كه داعش هات و زۆر ناوچه‌ی له مووسڵ و ئه‌نبار داگیر كرد، خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه هاتنه هه‌رێمی كوردستان، ئێمه به ئه‌ركمان زانی ده‌رگایان بۆ بكه‌ینه‌وه و لێره بن. له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سووریامان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی شانازییه، به سوپاسه‌وه ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی عێراق ئه‌وه بزانن له‌و ماوه‌یه‌دا و تا ئێستاش ئێمه یه‌ك كێشه‌ى ئه‌منیمان له‌و ئاوارانه نه‌بینی وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له هیچ یه‌كێك له وان نه‌مانبینی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ببێت له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا، به پێچه‌وانه‌وه زۆر به خۆشی بوو، ئێستایش ئه‌وه‌ی گوێم لێ ده‌بێت زۆرێك له‌وانه‌ی به خۆشحاڵییه‌وه توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان له فه‌للووجه و ئه‌نبار و مووسڵ و شوێنه‌كانی دیكه، ئه‌و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ماوه، ئه‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازییه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجاممان داوه ئه‌ركه و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بووبێت، داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌ركمان به‌جێ گه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌رك و تێگه‌یشتنه‌ى له‌سه‌رى په‌روه‌رده كراوین جێبه‌جێمان كردووه كه ده‌بێت ڕێز له برایه‌تیی كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه بگرین.
به‌شى دووه‌م..
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: كاتێك باسی چیا ده‌كه‌م، په‌ندێك هه‌یه كه ده‌ڵێن چیاكان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوون بۆ سیاسییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌ترسێن، به هه‌مان شێوه چیاكان بوونه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره‌كان دوای ساڵی 2014، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا چیاكان هه‌ر به په‌ناگه‌ی ئارام بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ترسێن و ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئه‌وانه‌ی داوای ژیانێكی باشتر ده‌كه‌ن، ده‌مێننه‌وه؟
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، هیوادارین په‌نابردن بۆ چیا، په‌نابردن بۆ شاخ له هه‌موو عێراقدا نه‌مینێت و پێویست به‌وه نه‌كات. با سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌وه بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی وا بیر بكه‌ینه‌وه كه وانه له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرین، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌موومان كردوومانن، با ئه‌مه هێزێك بداته ئێمه بۆ ئاینده‌ى عێراق، هیوادارم هیچ كاتێك هیچ عێراقییه‌ك پێویستی به‌وه نه‌بێت و پێى وابێت كه ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاخه‌كان و وا بزانێت ته‌نها شوێنێكی ئارام بۆ ئه‌وان شاخه‌كانن، هیوادارم عێراق له‌و قۆناغه ده‌رباز ببێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به‌ڵام له میانه‌ی قسه‌كانتاندا پێش كه‌مێك فه‌رمووتان له‌وانه‌یه ئێمه هه‌ندێك له لایه‌نی ژیانمان باس كرد، به‌ڵام گوتتان كه به‌غدا هه‌ڵه‌ی كرد و سیاسییه‌كانی عێراق هه‌ڵه‌یان كرد و ئێمه‌ش هه‌ڵه‌مان كرد، ئێستا به زمانێك قسه ده‌كه‌ن كه له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوومان فێر بین، هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه یه‌كه‌م جاره ئه‌م زمانه له نه‌وه‌ی دووه‌می سیاسی گوێبیست ببم، واته جه‌نابتان له نه‌وه‌ی دووه‌می نه‌ك نه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ئێستا نازانم ئایا نه‌وه‌ی یه‌كه‌م خاوه‌نی عه‌قلیه‌تێكی كلاسیكی بوون و جیا بوون له نه‌وه‌ی دوه‌م؟ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی جه‌نابتان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وه ده‌بێت كه ژیانێكی باشتر بۆ عێراقییه‌كان بێت و هه‌موو دۆسیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن؟
نێچیرڤان بارزانى: كێشه له چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌دایه، سه‌یركه‌ن به شێوه‌یه‌كی گشتی له عێراقدا دوو جۆره بیركردنه‌وه هه‌یه، بیركردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت له كوێ هه‌ڵه‌مان كرد وامان به‌سه‌رهات؟ بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه خه‌تای كێ بوو وامان به‌سه‌ر هات؟ ده‌بێ “خه‌تای كێ بوو وامان به‌سه‌ر هات” بخه‌ینه لایه‌كه‌وه. ده‌بێ له عێراق یه‌ك شت بزانین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كوێ هه‌موومان هه‌ڵه‌مان كرد كه ئه‌مڕۆ دۆخی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان دایه‌وه، بێگومان ژیانێكی خۆشتر چاوه‌ڕێی هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات. له سه‌ردانمدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌موو سیاسییه‌كانی عێراق په‌یامم ئه‌وه بوو (ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه، ئێوه‌ش هه‌ڵه‌تان كردووه، با دانیشین و وانه له‌و هه‌ڵانه وه‌رگرین بۆ ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان) تا به‌و شێوه‌یه بیر نه‌كه‌ینه‌وه عێراق نابێته وڵاتێك كه هه‌موومان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. گه‌لی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی زۆر باشتره له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئه‌م شه‌ڕه سیاسییه بێ مانایه‌ی له عێراق ده‌كرێت له‌سه‌ر چییه؟ باشتر نییه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن ئابووریی عێراق به‌هێز بكه‌ن؟ ئایا ده‌كرێت عێراق تا ئێستا هه‌رچی شتومه‌كی هه‌یه به كوردستانیشه‌وه هه‌مووی له وڵاتانی دراوسێ هاورده‌ى ده‌كات؟ عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده كه نه‌ك ته‌نها سامانی سروشتی هه‌یه، سامانی مرۆییشی هه‌یه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه سیاسییه بكرێت، با شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت چۆن عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین؟ چۆن عێراق وا لێ بكه‌ین ببێته وڵاتێكی وه‌به‌رهێن و خۆمان پێداویستییه‌كانمان دابین بكه‌ین. ئه‌مه زۆر گرنگتره له‌و شه‌ڕه سیاسییه بێ مانایه‌ی كه ئێستا له عێراق خه‌ریكین و خه‌ڵكمان پێوه‌ى ماندوو كردووه. له‌پێناو چی؟ به ڕای من ده‌بێت فۆكه‌س بخرێته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه، چۆن ئێمه هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین متمانه‌ى گه‌لی عێراق بۆ سیاسییه‌كانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه؟ ئه‌مڕۆ متمانه نه‌ماوه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌موو عێراق چه‌ند بوو؟ زۆر زیادهڕۆییشى تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ڕێژه‌كه زۆر كه‌م بوو، بۆچى كه‌م بوو؟ خه‌ڵك متمانه‌ى به‌وه نه‌ماوه كه سندووقی ده‌نگدان ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئێمه باسی سیستمێكی دیموكراتی ده‌كه‌ین، دیموكراتی به‌س ئه‌وه نییه هه‌موو چوار ساڵ جارێك ئه‌و خه‌ڵكه ببه‌یت و پێی بڵێی وه‌ره ده‌نگ بده، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی له سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه، خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ژیانێكی باشتر ببینێت، خه‌ڵك ده‌یه‌وێ له‌م دۆخه ناخۆش و نه‌هامه‌تییه‌ى ئه‌مڕۆى عێراق، ده‌ربچێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به‌ڵام جه‌نابى سه‌رۆك، ته‌نیا داننان به هه‌ڵه‌كان به‌س نییه، پێویسته هه‌وڵی جددی هه‌بێت به شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیی عێراقی هه‌ستی پێی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت و بڵێت به ڕاستی من به‌ره‌و ژیانێكی باشتر ده‌چم؟
نێچیرڤان بارزانى: پیموایه عێراقییه‌كان ورده ورده و نه‌وه‌ی تازه‌ى وڵات ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قۆناغه. نه‌وه‌ی ئێستای عێراق، نه‌وه‌ی پێش ده ساڵ نییه، ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 له‌دایك بووه، ئێستا ته‌مه‌نی 18 ساڵه. ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئێستا ئاماده‌یه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه و قبووڵی ناكات، گه‌لی عێراق مومكین نییه هه‌ر دروشمى بێ ناوهڕۆك له سیاسییه‌كانی عێراقی قبووڵ بكات و ژیانی ده‌وێت، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش به‌شێكن له‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه‌ی كه عێراق ده‌بێت به‌خۆیه‌وه بیبینێت. ئه‌مڕۆ ڕاستییه‌ك له عێراق هه‌یه، ده‌مه‌وێت ڕاشكاوانه باسی بكه‌م، سه‌یری عێراق بكه، به به‌رده‌وامی پێكهاته‌یه‌كی عێراق ترسی له ڕابردوو هه‌یه، به‌رده‌وام پێكهاته‌یه‌كی دیكه ترسی له ئاینده هه‌یه، به‌رده‌وام پێكهاته‌یه‌كی دیكه ترسی له ڕابردوو، له ئێستا و له ئاینده‌ش هه‌یه كه ئه‌وه‌یان كورده. تا كه‌ی ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین؟ ده‌ڵێین قۆناغێكی ڕاگوزه‌ره، له 2003 ئێستا ساڵی 2021ه، ئه‌م قۆناغی ڕاگوزه‌ره تا كه‌ی؟ 18 ساڵه، 18 ساڵ ته‌مه‌نێكه، ئه‌وه‌ی له 2003 له‌دایك بووه ئێستا ته‌مه‌نی 18 ساڵه. ئیتر ته‌واو، ده‌بێت دابنیشین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین، كه پێداگیری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ته‌نها مه‌به‌ستمان بۆ هه‌ولێر نییه، ئێمه مه‌به‌ستمان بۆ سه‌قامگیریی هه‌موو عێراقه، بۆ سه‌قامگیریی عێراق به‌شێك له كێشه‌كان كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدان، تا كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوان بین؟ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌ڵێن تا كه‌ی چاوه‌ڕوان بین؟! دۆخی هه‌رێمی كوردستان پێش ساڵی 2003 وه‌ك ئێستا بوو. ساڵی 2002 ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتنه لامان و باوه‌ڕیان به ئێمه هێنا كه یارمه‌تییان بده‌ین چونكه عێراق به‌ره‌و وڵاتێكی دیموكراتی ده‌چێت و بڕیاری خۆیان دابوو ڕژێمی ئه‌وكاته لابده‌ن و بیڕووخێنن، داوای یارمه‌تییان ده‌كرد بۆ عێراقی نوێ، ئێمه به هه‌زاران هیواوه به‌شداریمان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرد بۆ عێراقێكی نوێ، عێراقێك كه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان بێت، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م عێراقه‌مان بنیات نا؟ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شى، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، ئه‌و چه‌مكانه‌ى عێراقمان له‌سه‌ری دامه‌زراند، ئه‌و هاوبه‌شییه هه‌یه؟! ئه‌و پێكه‌وه‌بوونه هه‌یه؟ نییه! ئه‌مڕۆ له عێراق واقعێك هه‌یه، ئه‌م شتانه نییه، به‌شێكی زۆر له عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ تووشی نائومێدى بوون، پێیان وایه به‌شێك نین له پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته. داعش له ئه‌نجامی ئه‌مه دروست بووه، داعش له مه‌ریخه‌وه نه‌هاتووه، له ئه‌نجامی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته دروست بوو! نابێت ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ دیسان زه‌مینه‌یه‌كی دیكه په‌یدا ده‌بێت بۆ ئه‌م توندڕه‌وییه، به ناوی داعش نا به ناوێكی دیكه، خه‌می ئێمه خه‌می ته‌نیا كوردستان نییه، خه‌می ئێمه خه‌می هه‌موو عێراقه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و جوگرافیایه‌دا كه پێی ده‌ڵێن عێراق، داوای ژیانێكی باش بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین. له ساڵی 2003ه‌وه خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌رچی له توانایاندا بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی، كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كرد و هه‌رچی له توانایاندا بوو كردیان. ڕۆڵی ئێمه له عێراق ڕۆڵی تێكده‌رانه نییه، ڕۆڵمان ڕۆڵێكی بونیاتنه‌ره له عێراق، ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانی عێراق به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌مه بۆ سه‌قامگیریی عێراق گرنگه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: باشه له‌وانه‌یه ئه‌م گوتاره سه‌رنجڕاكێش و نوێ بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به زمانی یه‌كێتیی وڵات له‌وانه‌یه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو بێت ده‌رباره‌ى ئه‌م كێشه‌یه. كاك نێچیرڤان با باس له كۆتا شت بكه‌ین، له‌وانه‌یه ئه‌وه به‌رده‌وامیی ئه‌وه بێت كه باسی ده‌كه‌ی كه ئه‌ویش كه‌ركووكه و گرێ و چاره‌سه‌ره، كاتێك سه‌یری هه‌واڵه‌كانم ده‌كرد چاوم به هه‌واڵێك كه‌وت ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی جه‌نابتان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یان له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ئه‌م مانشێتانه گه‌یشتنه میدیای عێراقی، به‌ڵام له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه زیاتر شرۆڤه بكه‌ن و چۆن ده‌توانرێت ئه‌م كێشه‌یه بگه‌یه‌نرێت كه زیاتر له جارێك له هه‌وڵه سیاسییه‌كانی كوردی یان عه‌ره‌بی باس كراوه، چ شتێكی نوێ له دۆسیه‌ی كه‌ركووكدا هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانى: كه‌ركووك شارێكی عێراقییه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ولێریش شارێكی عێراقییه، سلێمانیش شارێكی عێراقه له‌و جوگرافیایه‌دا كه پێی ده‌ڵێن عێراق، كێشه‌ی كه‌ركووك چییه؟ هه‌موومان ده‌زانین كه‌ركووك كێشه‌یه‌كه، به‌ڵام ئاماده نین ده‌ستی بۆ ببه‌ین تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت. به ڕای من كێشه‌كه دوو به‌شه، یه‌كه‌میان پرسی سامانی سروشتییه، ئه‌و سامان و خێره له هه‌موو عێراق هه‌یه ته‌نیا له كه‌ركووك نییه، له به‌سره هه‌یه، له هه‌ولێر هه‌یه، له سلێمانیش هه‌یه و له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌یان به‌شێكه. ئه‌گه‌ر ئێمه یاسای نه‌وت و غازمان هه‌بوایه له عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی نه‌وت نه‌ده‌بوو به كێشه، چونكه یاسایه‌كمان ده‌بوو و به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌رێمی كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق دڵنیا ده‌بوون له‌وه‌ی كه بودجه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن. كه‌واته چاره‌سه‌ری كه‌ركووك ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ڕێككه‌وتنێكی ته‌واو بكه‌ین له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز. كێشه‌ی دووه‌م پرسی خاكه، كێشه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت هه‌رێمی كوردستان بڵێت كه‌ركووك یان فلانه شوێن كوردستانه، به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، پێداگیریی به‌غداش له‌وه‌ی كه كورد هیچ مافێكی له كه‌ركووك نییه، به‌وه‌ش چاره‌سه‌ر نابێت. پێویسته هه‌ردوولا نه‌رمییان بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كه هه‌بێت. مادده‌یه‌كی ده‌ستووریمان هه‌یه پێی ده‌ڵێن مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراقدا كه زیاتر له سه‌دا هه‌شتای گه‌لی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، مادده‌یه‌ك هه‌یه كه جێبه‌جێ ببێت، ڕێگه‌چاره‌ی بۆ كێشه‌كه داناوه. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده ده‌ستوورییه‌یه و هیچی دیكه نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م مادده ده‌ستوورییه جێبه‌جێ بكرێت، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم نه كورد و نه هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه له كه‌ركووك كێشه‌یان نامێنێت، به‌ڵام پاشخستنی چاره‌سه‌ریی پرسی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه نابێت، بێگومان بابه‌ته‌كه ته‌نیا كه‌ركووك نییه، بابه‌ته‌كه شوێنه‌كانی دیكه‌شن، ئه‌و ناوچانه‌ی ئیمڕۆ پێی ده‌ڵین ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئه‌مه ده‌بێت به لێكگه‌یشتن و دانیشتن چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه، له‌وه زیاتر هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه نابینین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م دۆسیایهدا چییه؟ له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا باستان له‌وه كرد كه له‌م كێشانه‌دا مێزی گفتوگۆی عێراقی دادوه‌ر ده‌بێت، كه‌واته ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دۆسیای كه‌ركووكدا چییه؟
نێچیرڤان بارزانى: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNAMI) له عێراقدا هه‌یه، ڕۆڵی (UNAMI) یارمه‌تیدانی نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. سروشتی ئێمه له عێراقدا وایه كه ناتوانین خۆمان كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نازانین. ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و پرسه‌دا ده‌توانێت ته‌نیا ڕۆڵێكی یارمه‌تیده‌ر بێت، له ئه‌نجامدا ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆمان، بۆ عێراقییه‌كان كه ده‌بێت دانیشین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌توانن زۆر زۆر یارمه‌تیمان بده‌ن، یارمه‌تیی ئێمه بده‌ن به‌وه‌ی هه‌ردوولا هان بده‌ن. باوه‌ڕ ناكه‌م نه به‌غدا و نه هه‌ولێر حه‌ز بكه‌ن هیچ لایه‌نێك ڕۆڵێكی له‌مه زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ببینێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: با پرسیار له‌وه بكه‌م وه‌ك هاوكارم ده‌ستی پێكرد. جه‌نابى سه‌رۆك، ده‌رباره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، بۆچی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن وای داده‌نێن كه ئه‌م ماده‌یه ماده‌یه‌كی مردووه؟
نێچیرڤان بارزانى: چونكه نایانه‌وێت واقع ببینن، نایانه‌وێت واقعی عێراق ببینن، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ك وا بیر بكاته‌وه ئه‌وا تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق. با نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه، شۆڕشی كورد ساڵی 1961 ده‌ستی پێكرد، ساڵی 1970 ڕێككه‌وتنی 11ی ئازار له‌نێوان خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی و حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراقدا ئیمزا كرا، له‌و كاته‌دا خوالێخۆشبوو سه‌ددام خۆی هاته ناوپردان بۆئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ بارزانی ئاماده بكات و دوای ئه‌وه له به‌غدا ڕێككه‌وتنی 11ی ئازار ڕاگه‌یه‌نرا، هه‌روه‌ك باسم كرد هه‌موو لایه‌ك به عه‌ره‌ب و كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه پێیان خۆش بوو، ساڵی 1974 كه به‌غدا پێى وابوو به‌هێزه، دووباره شه‌ڕی له‌گه‌ڵ شۆڕشی كورد و بارزانی كرده‌وه، نه‌یتوانی شۆڕشی كورد بشكێنێت ناچار بوو چوو له‌گه‌ڵ شای ئێران ڕێككه‌وتنی كرد و نیوه‌ی شه‌تولعه‌ره‌بی دا به ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیوه‌ی شهتولعهرهبهش بگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌شت ساڵ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران كرد، قه‌رزدار بوو كوێتی داگیركرد، ئه‌م مه‌ینه‌تییه، ئه‌مه مێژووی دوێنێیه، به‌ڵام چییه؟ بیركردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر هه‌ڵه بوو! شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌كه ئه‌وه بوو كێ به‌هێزه و كێ لاوازه؟ پرسی كورد، مادده‌ی 140، كێشه‌كان به‌م فه‌رهه‌نگه، به‌م عه‌قلیه‌ته له عێراق چاره‌سه‌ر ناكرێن و مومكین نییه! كێشه‌ی خێزانێكه، ده‌بێ دانیشین به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین. ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت مادده‌ی 140 مردووه، ئه‌وه تێگه‌یشتنێكی زۆر هه‌ڵه‌یه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵی مردووه، با بڵێت وه‌رن دانیشین و چاره‌سه‌رێكی دروستی واقعیانه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه له خزمه‌تی هه‌موو عێراقدا بێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: تایبه‌ت به ده‌ستوور و مادده‌ی 140 و به‌شداریتان له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌و كاتدا. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌موو كات له لێدوانهكانتاندا ده‌بینم باسی گه‌ڕان به‌دوای هاوبه‌شیدا ده‌كه‌ن، ئایا لایه‌ن هه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هاوبه‌شیى سیاسیی ئێوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا دا به‌رته‌سك بكاته‌وه؟ بۆچی ئه‌م لایه‌نانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوبه‌شیتان له پرۆسه‌ى سیاسی كه‌م بكه‌نه‌وه؟
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌و هاوبه‌شییه، ته‌نیا باسی هاوبه‌شیى خۆمان ناكه‌ین وه‌ك كورد، پێمان وایه پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه به‌شێكن له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و ته‌نیا باسی كورد ناكه‌م، چونكه ئه‌و هاوبه‌شییه و گه‌یشتن به‌و بۆچوونه كه هه‌موومان به‌شێكین له‌م وڵاته، ئه‌مه ته‌نها كێشه‌ی كورد نییه، پێكهاته‌كانی دیكه‌ش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه، بۆیه پێم وایه تا ئێستا گوتوومانه قۆناغی ڕاگوزه‌ره، به‌ڵام ته‌واو قۆناغی ڕاگوزه‌ر نییه. له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی زۆر گرنگى ئایندهداین، ده‌زانین زۆر هۆكاریش هه‌بووه كه پێشتر نه‌یانهێشووه به ڕاستی و به جددی فۆكه‌س بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانیش، داعش بووه. ساڵی 2014 له هه‌رێمی كوردستان (1100) كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو، دوو ملیۆن ئاواره‌مان هه‌بوو، نزیكه‌ی (10000) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بریندار بوون، نزیكه‌ی (2000) پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدمان هه‌یه، بێگومان ئه‌مه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان نا، هه‌موو عێراقییه‌كان وایان به‌سه‌رهاتووه و قوربانییان داوه، ئه‌مڕۆ پێمان وایه دۆخێكی دیكه هاتۆته پێش، دۆخێك كه ده‌بێت پێكه‌وه دانیشین و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌شى سێیه‌م..
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: زۆر باسی گفتوگۆی سیاسیم كرد و هیوادار بووین به ڕیزبه‌ندی و به‌پێی مێژووی ژیان بچینه ناو سیاسه‌ت، به‌ڵام باسی سیاسه‌تمان كرد. به هه‌رحاڵ با كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه قۆناغی حه‌فتاكان، له حه‌فتاكان گوازرانه‌وه تاران و له زانكۆی تاران خوێندووتانه و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى شای ئێران ژیاون. باسمان بۆ بكه خوێندنتان چۆن بوو و ژیان له كاتی ده‌سه‌ڵاتى شا چۆن بوو؟
نێچیرڤان بارزانى: ساڵی 1974 دوای نسكۆی شۆڕش چووینه ئێران، دوای شۆڕشى ئێران له ساڵی 1979 كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نم 12 – 13 ساڵان بوو، دوو ڕووداو ڕوویان دا یه‌كه‌میان شۆڕشى ئێران بوو و دووهه‌میش له‌و كاته‌دا خوالێخۆشبوو باپیرم مه‌لا مسته‌فا كۆچى دوایى كرد. دوای شۆڕشى ئێران كه له ئه‌مه‌ریكا له نه‌خۆشخانه بوو، به‌ته‌ما بوو بگه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌شدا باوكم ئیدریس له‌گه‌ڵیدا بوو، ئه‌و كاته كاك مه‌سعوود له‌وێ نه‌بوو، گه‌ڕابووه‌وه، له ئێران بوو، بێگومان بۆ من تێگه‌یشتنم كه‌م بوو، ئه‌وه نه‌بوو به ته‌واوی بزانم چی ڕوویداوه، به‌ڵام ده‌مزانی خۆشییه‌كی زۆر هه‌یه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه شا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ما. شا یه‌كێك له‌وانه بوو كه ڕێككه‌وتنی جه‌زائیرى كردبوو، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى نسكۆی شۆڕشی كورد بوو، بێگومان بۆ خه‌ڵكی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕووداوێكی زۆر گه‌وره بوو، زۆریش گرنگ بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا له ئێران چووینه قوتابخانه و خوێندمان، من زانكۆم ته‌واو نه‌كرد، من به‌ته‌ما بووم بچمه ئه‌مه‌ریكا. یه‌كێك كه زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌دام و كاره‌كانى بۆ ڕایى ده‌كردم تا بچمه ئه‌مه‌ریكا بخوێنم، خوالێخۆشبوو د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بوو یادی به‌خێر. به‌ڕێزیان زۆر تێكه‌ڵى خێزانمان بوو، به‌تایبه‌تیش دۆستێكی زۆر نزیكى باوكم بوو، ئه‌و زۆر حه‌زی ده‌كرد و زۆر مه‌به‌ستی بوو كه بۆ به‌رده‌وامیی خوێندن بچمه ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بوون. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌ته‌ما بووم بچم، ڕۆژی دوایی باوكم كۆچى دوایى كرد. كاك ئیدریس له ته‌مه‌نی 43 ـ 44 ساڵان به وه‌ستانى دڵ كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیى خێزان و به‌رپرسیاریه‌تیى منداڵه‌كان زیاتر وای كرد كه نه‌متوانی بچمه ده‌ره‌وه. ئه‌و كاته جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیی مامم له پێشمه‌رگایه‌تی بوو، ئه‌ویش نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه له‌به‌ر ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تی و حزب و ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو تا گه‌ڕایه‌وه. قوتابییه‌كی زۆر زیره‌ك نه‌بووم له قوتابخانه، به‌ڵام خراپیش نه‌بووم، له بیركاری خراپ بووم، به‌ڵام له وانه‌كانی وه‌ك فه‌لسه‌فه و مێژوو و جوگرافیا و وانه‌كانی دیكه، قوتابییه‌كی زیره‌ك بووم. كه ده‌هاته سه‌ر بیركاری و ئه‌وانه زۆر باش نه‌بووم، خه‌ریكی وه‌رزشیش بووم كه له‌وساوه تا ئێستاش به‌شێكه له ژیانم.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: خاڵێكى گرنگتان باس كرد، بهپرسیاریهتیى له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه، ده‌بێته‌هۆى پێگهیشتنێكى زیاتریش ده‌داتێ، وایه؟
نێچیرڤان بارزانى: هه‌روه‌ك پێم گوتن له ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نجییه‌وه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و بهرپرسیاریهتییهم وه‌رگرت. له ژیانی سیاسیمدا كه ده‌ستم پێكردووه، هه‌میشه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵم خه‌ریك بووه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌وه‌ی بێمه ناو ژیانی سیاسی و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رگرم. هه‌موو كه‌سێكیش له ژیانی خۆیدا هه‌ڵه ده‌كات و شتی باشیش ده‌كات، منیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك له ژیانی سیاسیی خۆمدا هه‌ندێك شتی باشم كردووه، هه‌ڵه‌شم زۆر بووه، بێگومان ئه‌وه نییه هه‌ر شتی باشم كردووه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌بووه، مرۆڤ هه‌ندێك جار سه‌یری ده‌كاته‌وه ده‌بینێت. گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ له ژیانی خۆی له‌و هه‌ڵانه فێر ببێت و بیكاته هێزێك بۆ ئاینده.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: سهرهتایهكتان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به پرسیارێكی خێرا، جه‌نابتان زمانی ئینگلیزی و فارسی ده‌زانن، نهێنی ئه‌وه چییه كه به زمانی عه‌ره‌بی قسه ناكه‌ن؟ بۆچی؟ قورسه؟
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌وه یه‌كێك له‌و شتانه‌یه كه من زۆر گله‌یی له خۆم ده‌كه‌م، ناڵێم سه‌ختیشه چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ر شتێك بكاته ئیراده‌ی ده‌توانێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ نموونه بۆ منداڵه‌كانم ئامۆژگارییان ده‌كه‌م پێیان ده‌ڵێم فێری عه‌ره‌بی ببن، به نه‌وه‌ی تازه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێم خۆتان فێری زمانی عه‌ره‌بی بكه‌ن، په‌نا به‌خوا منیش خۆم فێر ده‌كه‌م.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: زمانی عەرەبی قورسە؟
نێچیرڤان بارزانى: قورسه، ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام پێویسته، زۆریش پێویسته.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: كاك نێچیرڤان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوكارم ئێمه‌ى برده‌وه ڕابردوو و بۆ مێژووی پێگهیشتنتانى گه‌ڕاندینه‌وه، له‌وانه‌یه باس له گواستنهوهكانتان بۆ شاره عێراقییه‌كان بكه‌ین، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دان جه‌نابتان له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ن كه سه‌ردانی بهغداتان كردووه پێش ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، هیچ شارێكی دیكه‌ی عێراق هه‌یه كه سه‌ردانتان كردبێت، هه‌روه‌ها هه‌ستتان چۆن بوو كه سه‌ردانی بهغداتان كرد له كاتی ڕژێمی سه‌دام حسێندا؟
پێش 2003ێش له شێوه‌ی بیركردنه‌وه و سیاسه‌تی ئێمه‌دا یه‌ك بنه‌مای گرنگ هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ئێمه عێراقین و سه‌رئه‌نجام كێشه‌كانمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا ئێمه هیچ كات په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌پچڕاند، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى ڕژێمی پێشووش په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام بوون. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه پرسی كورد له عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌و كات ئه‌و حكوومه‌ته نوێنه‌رایه‌تیی سه‌روه‌ریى عێراقی ده‌كرد ئه‌وه‌ی له به‌غدا بوو، سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان هه‌بووه، خۆم چه‌ندین جار سه‌ردانى به‌غدا و مووسڵم كردووه له‌و كاته‌دا.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: نیازتان هه‌یه سه‌ردانى پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق بكه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانى: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكه‌م و چه‌ندین جاریش چوومه‌ته نه‌جه‌ف و ئه‌و شه‌ره‌فه‌م به‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانییش دانیشتنم هه‌بووه، دانیشتنێك كه هیچ كات وه‌ك كه‌سێك له یادی ناكه‌م، له‌م سه‌ردانه‌شدا كه له به‌غدا بووم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌نابی حه‌لبووسی و سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقی قسه‌مان كرد و له به‌رنامه‌مدایه له داهاتوودا سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ش بكه‌م، سه‌ردانى به‌سرا و ئه‌نبار بكه‌م و له‌و شوێنانه خه‌ڵك ببینم، حه‌ز ده‌كه‌ین له نزیكه‌وه خه‌ڵك له په‌یامی ئێمه تێبگه‌ن، ئێمه خێری هه‌موو عێراقمان ده‌وێت، پێشكه‌وتنێكی هه‌ر شارێكی عێراق بۆ ئێمه، بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنه، به‌هێزبوونی ئابووریی عێراق به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستانه و پێچه‌وانه نییه. با له ته‌له‌ڤزیۆنی ئێوه‌وه ئه‌و قسه‌یه بكه‌م، زۆر به‌داخه‌وه سیاسییه‌كانی عێراق له ڕابردوودا نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵك به‌جێ بگه‌یه‌نن، هه‌میشه خه‌ڵكی عێراقیان وا تێگه‌یاندووه كه خه‌تای هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستووری عێراق و به‌پێی عێراقیبوونی خۆی كه مافى خۆیه‌تی، له‌وه زیاتر داوا ناكات و هیچ كاتێكیش له بودجه‌ى عێراق ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام خه‌ریك بوو ئه‌وه ده‌چووه ناو شه‌قام كه ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری له فلان شوێنی عێراق و له فلان شاری عێراق نه‌بێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه‌ی بردووه و هه‌میشه هه‌وڵیان داوه شكستی خۆیان بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی عێراق بخه‌نه ملی هه‌رێمی كوردستان. لێره‌وه به هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌ڵێم پێشكه‌وتنی هه‌ر شارێكی عێراق به پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كه‌ین. كاتێك ده‌چینه ده‌ره‌وه و وڵاتانی دیكه ده‌بینین زۆر پێمان ناخۆشه كه ده‌بینین وڵاتانى دیكه له عێراق پێشكه‌وتووترن، ده‌ڵێین عێراق چی له‌م وڵاتانه كه‌متره؟! بۆچى عێراق له دۆخێكی وادا بێت كه ئیره‌یى به وڵاتانی دیكه‌دا ببه‌ین، گه‌لی عێراق با له‌وه دڵنیا بێت كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌موو عێراق پێشكه‌وتوو بێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك ده‌مه‌وێت پرسیار ده‌باره‌ی ده‌ستوور و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له ڕێگه‌ی به‌رپرسه‌كان پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت بكه‌م، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌مه‌وێت پرسیارێك بكه‌م. باستان له‌وه كرد كه له ژیانی خوێندن و قوتابخانه زیره‌ك نه‌بوون، به‌ڵام چۆن له ژیانی سیاسیتاندا سه‌ركه‌وتوو بوون به‌تایبه‌تی له پهیوهندییهكانتاندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان؟ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئابڵۆقهكهی شكاند كاتێك سه‌ردانی باریستان كرد و دیدارتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ماكرۆن ئه‌نجام دا، باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه و سه‌ركه‌وتنه سیاسییه‌كانتان و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به جیهانم بۆ بكه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ك به‌شێك له عێراق، له سیاسه‌تدا په‌یڕه‌وی یه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی كردووه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت فاكته‌ری سه‌قامگیری و ئارامی بێت بۆ هه‌موو عێراق، ده‌یه‌وێت فاكته‌ری سه‌قامگیری بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ده‌یه‌وێت فاكته‌رێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق باشتر بكات له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌ومان كردووه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری نین له ناوچه‌كه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه یارمه‌تیده‌رین تا سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا دروست ببێت. فه‌ره‌نسا دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی 2017 یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو، به سوپاسه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه به ڕاستی یارمه‌تیی عێراقی دا و یارمه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدای دا. ده‌توانم بڵێم له ڕووی سیاسییه‌وه گه‌ر ڕۆڵی ئه‌و نه‌بوایه، له‌وانه بوو زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بووبان، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵێكی سه‌ركی بینی، هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستا دیداره‌كانى ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه چۆن یارمه‌تیی هه‌موو عێراق بده‌ین. وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌كار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی چۆن یارمه‌تیی هه‌موو عێراق بده‌ین، چۆن یارمه‌تیی چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه بده‌ین كه تا ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه؟
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌م، ده‌ستوور پێشكه‌شكردنی خزمه‌نگوزارییه به هاووڵاتیان ئه‌مه‌تان پێش كه‌مێك باس كرد. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه، ده‌م نا ده‌مێك هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌بیستین كه لایه‌نێك هه‌یه ده‌یه‌وێت ببێته هه‌رێم وه‌ك به‌سرا، یان گوێمان له هه‌رێمی ئه‌نبار ده‌بێت، ئێستا ئێمه ڕاستیی ئه‌و زانیارییانه نازانین، ئایا ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه یان نا؟ پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌زموونی هه‌رێم لای ئێوه له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بوو، چۆن ئامۆژگاری لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بوو بۆ دروستكردنی هه‌رێم؟
نێچیرڤان بارزانى: پرسی هه‌رێم بابه‌تێكی ده‌ستوورییه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق نییه، ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌ی داوه هه‌رێمه‌كان دروست ببن، ئێمه ئه‌زموونێكى تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سهركهوتوومان هه‌یه له هه‌رێم، ئێستا ته‌نانه‌ت له‌ناو هه‌رێمیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كات چۆن ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی بداته پارێزگاكان، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، كه‌واته بۆ خۆمان به مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌زانین و كارێكی ده‌ستووریشه و هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی عێراق پێى وابێت بكات كه خزمه‌تی زیاتر و خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی عێراق بكات، بۆچى نا؟ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق شتێكمان نه‌كردووه و هه‌ر هه‌رێمێكیش دروست ببێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق نییه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه ده‌ستووری عێراق دیاری كردووه، جا له‌سه‌ر كاته‌كه ده‌مێنێته‌وه ئاخۆ ئه‌و كاته هاوكاره یان له داهاتوودا، یان هه‌ریه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆخی خۆیان بكه‌ن تا بزانن باشترین مۆدێل چییه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاترى هاووڵاتیانی پارێزگای خۆیان بكه‌ن.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: كاك نێچیرڤان، له قسه‌كردن ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م كه‌س بوو كه بیرۆكه‌ی گرێبه‌ستى سیاسی له لوبنان و عێراق پێشكه‌ش كرد، زۆرێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ده‌ستیان به پێشكه‌شكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه كردووه، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته گرێبه‌ستى سیاسیی نوێ هه‌بێت ئه‌گینا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌ڕۆین، یان به‌ره‌و پشێوی و یان له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ڕۆین. له میانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كردتان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه داننان به هه‌ڵه‌كان و به‌ره‌وپێشوه‌چوون، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی سیاسییه؟
نێچیرڤان بارزانى: پێم وایه ته‌واو ئه‌وه‌یه، من له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م كه قۆناغ و كاتى پهیمانێكى نوێیه. 18 ساڵ به ماوه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌ر گوتوومانه ڕاگوزه‌ر، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه لێكۆڵینه‌وه‌ی دیدێكی نوێ بكه‌ین ئاخۆ عێراق به‌ره‌و كوێ؟ بینینی سیاسییه‌كانی عێراق چییه بۆ داهاتووى عێراق؟ ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینم له به‌غدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی، ئه‌و خۆیشی باسی ئه‌وه ده‌كات و باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه پێویسته شتێكی نوێ بكه‌ین و سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌مان باسیان كردووه، بێگومان هه‌ریه‌ك به تێگه‌یشتن و بۆچوونی خۆی باسی ده‌كات، به‌ڵام بێگومان كاتی ئه‌وه هاتووه، كاتی ئه‌وه هاتووه بڵێین به‌سه، به‌سه با دانیشین، به‌سه با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه دیدێكی هاوبه‌ش پێناسه بكه‌ین ئاخۆ عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ 18 ساڵ به‌سه هه‌ر باسی ئه‌وه بكه‌ین ئێمه له قۆناغی ڕاگوزه‌رداین. ته‌واو، ئه‌وه‌ی 2003 له دایك بووه ئێستا 18 ساڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت به ڕاستی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌ڕوات. با نموونه‌یه‌كی ساده بهێنمه‌وه، مه‌عقووله ئێستاش خه‌ڵكی عێراق هه‌بێ له كه‌مپه‌كاندا بن و له‌وێ بژین؟ چۆن ده‌كرێت تا كه‌ی؟ نه‌وه‌یه‌ك له‌ناو كه‌مپه‌كان له‌دایك ده‌بێت بێ هیوا، بێ داهاتوو، بێ خوێندن، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه كه توندڕه‌وی و داعش دروست ده‌كات، هه‌ر ئه‌و شتانه‌یه كه داعش دروست ده‌كات و زه‌مینه بۆ توندڕه‌وی خۆش ده‌بێت! ده‌بێت له‌مانه بكۆڵینه‌وه و به جددی هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م كێشانه‌ی له عێراق هه‌ن چاره‌سه‌ر بكه‌ین. وه‌ك عێراقی و وه‌ك وڵاتێك كه پێی ده‌گوترێت عێراق، زۆر وڵات هه‌یه ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیی عێراق بده‌ن، به‌ڵام به‌رله هه‌موو شتێك ده‌بێت عێراقییه‌كان خۆیان یارمه‌تیی خۆیان بده‌ن، ئه‌م هه‌موو وڵاتانه‌ى ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی داعشدا یارمه‌تیی عێراقیان دا، ئێستاش به‌رده‌وامن و حه‌ز ده‌كه‌ن یارمه‌تیی عێراق بده‌ن، به‌ڵام یه‌كه‌م شت ده‌بێت عێراقییه‌كان خۆیان یارمه‌تیی خۆیان بده‌ن، له‌سه‌ر شتی بێ مانا چوار پێنج كاژێر گفتوگۆ ده‌كه‌ن. ساڵی پار له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار بووم، بابه‌ته‌كه ئه‌و كات خۆپیشاندان بوو له شوێنه‌كانی دیكه، ئه‌و مۆدێله‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كرد بۆ من زۆر سه‌یر بوو! گوتیان ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه داده‌مه‌زرێنین، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی عێراق ئه‌م هه‌موو دامهزراندنهیه، بودجه‌ى عێراق مانگانه نزیكه‌ی چوار تا پێنج ملیارد دۆلار ته‌نیا بۆ مووچه‌یه، چ حكوومه‌تێك ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و چۆن ده‌كرێت و له چ وڵاتێكدا ئه‌مه هه‌یه؟ ئه‌مه تا كه‌ی؟ گفتوگۆیه‌كى زۆرمان كرد، یه‌ك پرسیارم كرد و گوتم ئێوه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه داده‌مه‌زرێنن، پێتان وایه ئه‌مه چاره‌سه‌ره؟ پێم وایه ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، پرسیار له وه‌زیری دارایی بكه‌ن ئاخۆ پاره‌ی هه‌یه؟ جارێ ئه‌و پرسیاره بكه‌ن له بودجه‌ى عێراقدا پاره بۆ ئه‌و شتانه هه‌یه؟ نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كان، هه‌ریه‌ك له حزبه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ستی تایبه‌تی بۆ خۆیان، هه‌ندێك چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ عێراق، خه‌می خۆیانه، خه‌می حزبی خۆیانه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، عێراق ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه به‌شی هه‌مووان ده‌كات، خێر و سامانی عێراق به‌شی هه‌مووان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وایلێهات ته‌نیا بیر له حزب و له پێكهاته‌ى خۆت بكه‌یته‌وه، چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م عێراقه نابێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ده‌توانن پێمان بڵین له سه‌ردانه دووبارهكانتاندا بۆ به‌غدا و دیدارهكانتان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسییه‌كان، ئایا به ڕاستی هه‌ستتان كرد دیدێكی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌م قۆناغه سیاسییه و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه؟ دوای ناوبڕێك گوێمان له وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌بێت؟
نێچیرڤان بارزانى: باوه‌ڕ ناكه‌م ئێستا ئێمه له‌و خاڵه بین.
به‌شى چواره‌م..
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: له خاڵێك وه‌ستاین كه هاوپه‌یمانیی سیاسی و سه‌ردانه‌كانت بۆ به‌غدا و دیدارهكانت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسیی عێراق بوو، ئایا هه‌ستت به‌وه كرد كه ئه‌وان ئه‌رێنی بن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و كاكردن له‌گه‌ڵ عه‌قلی سیاسیی نوێ؟
نێچیرڤان بارزانى: هەموویان باسی لێوه ده‌كه‌ن، بەڵام پێناچێت هیچ بیرۆكه‌یه‌كی دروست هەبێ کە بە چ شێوەیەک بێت، جارێ هێشتا هەر قسەیە. وەک بیرۆكه‌یه‌ك کەسێک پێشكه‌شی بكات و بڵێت بیرۆكه‌كه بەم شێوەیە، تا ئێستا نەمبینیوە و نییە!
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: كاك نێچیرڤان ئه‌مڕۆ باسی كێشه‌ی زۆر هه‌ستیار و گرنگ ده‌كرێت كه ئه‌ویش ده‌ستووره، سوننه ده‌ڵێت ده‌ستوور بۆ كورد و شیعه نووسراوه، ئایا كورد له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕانكاریكردن له ده‌ستووره كه داوای شه‌قام و داوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینیشه؟
نێچیرڤان بارزانى: وەک بنه‌ما هەر گۆڕانکارییەک خزمەتی عێراق و دۆخی عێراق بکات، وەک کورد بە هیچ شێوەیەک ڕێگر نین و پێمانخۆشە، دەبێت دابنیشین بزانین ئایا ئەو مادە دەستووریانە چین کە ڕێگرن؟ کام مادەی دەستووری ڕێگرە لەوەی خزمه‌تگوزاری بۆ عێراق پێشكه‌ش بكرێت؟ کام مادەی دەستووری ڕێگرە عێراق بەرەو پیشەوە بڕوات؟ ئەگەر دابنیشین و قسه له‌سه‌ر ئه‌مانه بكه‌ین، بێگومان وەک کورد به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقمان دەوێت، به‌رژه‌وه‌ندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقمان دەوێت. لەبەر ئەوە بۆ ئێمە زۆر ئاساییه دانیشین و قسەیشی لەسەر بکەین بزانین ئەو مادانەی ئەگەر بیانگۆڕین به ڕاستی خزمەتی عێراق بە شێوەیەکی گشتی دەکەن؟ گه‌ر وابێت بێگومان دەیکەین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: با پرسیاره‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بكه‌ین، ئایا به‌ڕێزتان له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌ستووری عێراق به سیغه و ماده‌ی ئێستایه‌وه مافه‌كانی عێراق له زاخۆ تا فاو دابین ده‌كات؟
نێچیرڤان بارزانى: تەنها شتێک کە هەمانە ئەو دەستوورەیە، ئەوەی هەمانە وەک به‌ڵگه‌نامه لەبەر دەستمان هەبێت ئەو دەستوورەیە، ئینجا ئەگەر دەستوورەکە کەموکوڕی تێدایە با چاره‌سه‌ری بکەین، ئەگەر کەموکوڕی تێدا نییە با جێبەجێی بکەین، بەڵام ئیستا بەدیلی دەستوورمان نییە لە عێراق، ئەوەی هەیە وەک گرێبه‌ستێك و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى سیاسی، هەر ئەو دەستوورەمان هەیە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك، هاوكارم هیشام پرسیارێكی زۆر گرنگی ورووژاند كه ئه‌ویش بابه‌تی قۆناغی سیاسیی نوێ بوو، ده‌مه‌وێ پرسیاره‌كه‌م به گوتنه‌كانی كه‌مێك پێش ئێستای جهناتبانهوه ببستمه‌وه كاتێك ناوی سه‌ددام حوسێنت هێنا گوتت (خوا لێی خۆش بێت) به ڕاستی ئه‌مه سه‌رنجی ڕاكێشام، ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئێوه جددیه‌تێكی واقعیتان بۆ به‌جێهێشتنی ڕابردوو هه‌یه و ده‌ست به قۆناغێكی سیاسیی نوێ بكه‌ن كه له هه‌موو ڕكابه‌رییه‌كی سیاسیی داشۆراو بێت؟
نێچیرڤان بارزانى: دروست وایه، هه‌ر کەسێک بمرێت و دنیای جێهیشت، زۆر ئاساییه خه‌ڵك پێی بڵی خوا لێی خۆش بێت، جا هه‌ر كه‌سێك بێت. لە هەرێمی کوردستان و سیاسیانی ئێمە دەمانەوێت فۆكه‌س لەسەر ئاینده‌ى عێراق بكه‌ین، ئاینده‌یه‌ك هەموو هاووڵاتییەکی عێراق تێیدا هەست بکات بەشێکە لەو ئایندەیە، ئەو ئایندەیەش بتوانێت خۆشگۆزەرانی و خۆشی بۆ هەموو گەلی عێراق بەدی بهێنیت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك، هه‌ر كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به ئاراسته‌یه‌كی ڕاستدا ڕۆیشت، هه‌ندێك كێشه دروست ده‌بن، ئایا ده‌توانین بابه‌تی زیاتر له جارێك بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه پێشوه‌چوونی تێدا كرا و فڕۆكه‌ی درۆنی تیادا به‌كارهێنرا، به‌وه‌وه ببه‌ستینه‌وه كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ڕێگری له باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌ولێر ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان تێك ده‌ده‌ن؟
نێچیرڤان بارزانى: به بڕوای ئێمه بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، پێشهاتێكى زۆر مه‌ترسیدار بوو بۆ سه‌قامگیریی سیاسیی هەموو عێراق. با جارێ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لەسەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا بدەم، ئه‌و هێزانه‌ی ئەمه‌ریکا کە لە هەولێر و هەرێمی کوردستان هەن، لە چوارچێوەی ڕێکكەوتنێکدا لێرەن کە لەنێوان بەغدا و واشنتۆندا کراوە، نەك لەنێوان هەولێر و واشنتۆندا، هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق سەیری ئەم بابەتە دەکات، واته لە هەرێمی کوردستان شتێکی تایبەت و جیاواز نییه لەوەی لە بەغدا لەگەڵ هێزەکانی ئەمه‌ریکا هەیه. بابه‌ته جه‌وهه‌ریه‌كه چییه، ڕه‌نگه بیروبۆچوونەکان جیاواز بن، لە هەرێمی کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌داین كه تا ئێستاش عێراق بۆ گەیشتن بە کەناری ئارامی پێویستی بە پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە، پێویستی بەوە هەیە ئەمه‌ریکا و وڵاتانی هاوپەیمان یارمەتیی عێراق بدەن. ڕه‌نگه خەڵکی دیكه بۆچوونێکی جیاوازیان هەبی، ئەوەی دەمەوێ بڵێم ئەوەیە، هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان لەسەر بنه‌مای ئەو ڕێکكەوتنهی لەگەڵ بەغدا کراوە لە عێراقن. بۆ زانیاریتان لە هەموو ئەو شوێنانەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا هەن، هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هەیە، تەنها ئەوە نییە هەرێمی کورستان لەوێ بێت، نوینەری بەغدا لەو لیژنهیەدا هەیە، نوێنەری هەرێم هەیە، نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانانیش هەیە، کەواتە هەرچی هەیە پێکەوە دەکرێت و ئهركهكهشیان ئاشكرایه كه یارمەتیدانی عێراقە لە شەڕی داعشدا. ئەوەی کراوە، ئەم هێزانە زۆر بەداخەوە دەیانەوێ هەموو دەسەڵاتە سیاسی و ئەمنییه‌كانی دەوڵەتی عێراق بخه‌نه ژێر پرسیار و به کەم ببینرێن، مەعقوول نییە ئەمڕۆ تاقمێک لە دەرەوەی حکوومەتی عێراق و لە دەرەوەی په‌یكه‌رى ئەمنی و سەربازیی عێراق هه‌بێت ئەو مافه بە خۆی بدات ئه‌م كاره لە هەرێمی کوردستان بکات. ئەو تەکنەلۆژیایه‌ی بەکاریش هاتووە، ئەو تەکنەلۆژیایه نییە تەنها حزبێکی سیاسی هەیبێت، تەکنەلۆژیایەکە لایه‌نێك لە پشتییهوهیهتى، بەتایبەتی هێرشی ئه‌م دوایییه درۆنێکی زۆر گەورە بووە. بەداخەوە پێمان وا نییە ئەم پێشهاته خزمەتی عێراق و سه‌قامگیریی عێراق بکات.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك، به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان گه‌یشتنه ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له پشت بۆردومانی كۆتایی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌وه‌ی پێشتریشه‌وه هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانى: له‌سه‌ر هه‌ردوو بۆردومانی پیش‌تر و ئەوەی ئێستایش بۆ سه‌ر هەولێر، پێشتر خەڵکێک هەم لە بەغدا و هەم لە هەولێر ده‌ستگیر كراون، هاوكارییه‌كی ئەمنیمان لەگەڵ بەغدا هه‌یه بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ئەم هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه. لەڕووی هه‌ماهه‌نگیشه‌وه، هه‌ماهه‌نگیى زۆر باشمان لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر ئەم بابەتە و ڵێكۆڵینه‌وه‌ش تا ئێستا بەردەوامە. ناتوانم بڵێم چ لایه‌نێك ئەمەی کردووە، چونکە لێكۆڵینه‌وه لە هەردوو هێرشه‌كه تا ئەم ساته‌ش بەردەوامە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: پێش كه‌مێك باست له قۆناغی نوێی سیاسی كرد، ئایا باوه‌ڕت به لادانی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی دوای 2003 هه‌یه و نه‌وه‌یه‌كی نوێی گه‌نج بێنه ناو وێنه‌كه و توانیان هه‌بێت پرۆسه‌یه‌كى نوێی سیاسی دروست بكه‌ن و به دیدێكی نوێوه خزمه‌تی گه‌ل بكه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانى: تا ئێستا گه‌ر بڵێم شتێکی به‌رجه‌سته‌م له به‌غدا بینیوه؟ نه‌مبینیوه! بەڵام ئەوەی گرنگه گۆڕانکاریەکیش هەیە، هه‌ر ئه‌وه نییه بڵیی هەموو شتەکان هیچ نییە و هیچ ناكرێت، جۆره گۆڕانکاریییهك لە شێوەی بیركردنه‌وه هه‌یه. ئێستا لە بەغدا دەبینم خەریکە نه‌وه‌یه‌كی سیاسیی عێراقی بیردەکاتەوە كه تا کەی ئێمە بەردەوام بین، تا کەی دەبێ دۆخه‌كه بەردەوام بێت؟ له‌گه‌ڵ ڕێزم ته‌نانه‌ت ئەوانەی پیشتریش خەباتیان کردووە، ماندوو بوون بەو مەسەلەیەوه، عێراقی نوێ هەموو پێكه‌وه دامانمەزراندووە، ئێمەش بەشێک بووین لەو عێراقە، هیوادارین بە هاوکاریی نه‌وه‌ی کۆن و نه‌وه‌ی ئێستا بتوانین پێكه‌وه لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و کێشەکانی عیراق چارەسەر بکەین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به‌ڵام باوه‌ڕتان به‌و لادانه هه‌یه یان هێشتا كاتی نه‌هاتووه؟
نێچیرڤان بارزانى: مرۆڤ ده‌بێت گه‌شبین بێت، جارێكی دیكه ده‌ڵێم شتێکی به‌رجه‌سته‌م دیوە؟ نەمدیوە، بەڵام لە عێراقدا كاركردن ئاسان نییە، زۆر سه‌خته، تا شتێك به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، مرۆڤ ده‌بێت زۆر زۆر هەوڵی بۆ بدات، هەموو هه‌وڵه‌كانمان به‌كار ده‌هێنین بۆ ئەوەی بگەینە ئەو تێگه‌یشتنه هاوبه‌شه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئێوه دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌ڕێز كازمی ده‌كه‌ن، ئامرازه‌كانی به‌رێز كازمی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م وتاره جیاوازه له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو چییه؟
نێچیرڤان بارزانى: کێشەیەکی جەوهەری هەیە لە عێراق، ده‌زگاكانی حکوومەتی عیراق هه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران و وەزیر هەن، زۆر بەداخەوە لەپاڵ ئەمانە لە دەرەوەی حکوومەت و لە دەرەوەی ئەم په‌یكه‌ره شتێکی دیكه‌شمان هەیە کە بە ڕاستی لەجیاتی ئەوەی هاوکار بێت بۆ ده‌زگاكانی حکوومەت، هەندێک جار ڕێگرن، هەموو جارێك پێیان دەڵێم مەعقوول نییە و ناکرێت لەناو حکوومەت حکوومەتێک هەیە و لە دەرەوەی حکوومەتیش شتێکی دیكه هەبێت، دەبێ هەموویان یەک بن، گەرەوترین کێشە ئەوەیه ئاخۆ بڕیار لە کوێیە؟ ئەرێ بڕیار لای سه‌رۆك وه‌زیرانه؟ پرسیارەکە ئەوەیە بڕیار لای سه‌رۆك وه‌زیرانه؟ بڕیار لای سه‌رۆك كۆماره؟
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: سه‌رچاوه‌ی بڕیار لای به‌رێز كازمییه یان هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانى: پێم وایە ئەگەر ئێستا ئەم پرسیارە لە جه‌نابی سەرۆک وەزیران کازمی و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌رله کازمییش بکەیت، هەموو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی عێراق ئەو موعاناتهیان هەبووە، پێویسته ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت، دەبی ئەمە ببێتە یەک دەست، ناکرێت تۆ لە ده‌سه‌ڵات بی و لە ده‌سه‌ڵات نەبی. سه‌یركه ئه‌مانه هەموویان چیان کردووە، لە ده‌سه‌ڵات بەشدارن، بەڵام بۆ نموونه خەڵکی پله دوو و سێی خۆیان وەک کادر ناردووه‌تە ناو حكوومه‌ت بۆچى؟ با بۆ خۆیان به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هه‌ڵگرن، بڕوام وایه ئێستا دەبوا ئێمە ئەم هێزە سیاسییانە باشتر وابوو كه‌سى یەکەمیان لەناو حکوومەت بن، بۆچى حکوومەت بەکەم دەبینن؟ با وەزیر بن، با به‌رپرسیاریه‌تی وەربگرن، ئێستا هەم به‌رپرسن و هەم به‌رپرس نین، ئەمە خراپترین حاڵەتە. لە لایەک به‌رپرسن و لە لایەک لەپێش چاوی خەڵک خۆیان به به‌رپرس نازانن، هەمووشمان دەزانین بژارده‌كانى هەر سه‌رۆك وه‌زیرانێك لە عێراق سنوورداره، قسەکەم ئەوەیە پێداچوونەوە پێویسته بۆ ئه‌م سیستەمە سیاسییەی عێراق، سیستەمەکە هەر لە جێی خۆی دەجوولێتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن. بۆ چاره‌سه‌ر دەبێ هێزە سیاسییه‌كانی عێراق دانیشن و بە جددی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بكه‌ن.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: بۆ وا پیشانی جیهان ده‌درێت كه به‌ڕێز مسته‌فا كازمی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی هه‌ولێر نازی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت، كه هاوبه‌شه‌كانى كازمی ئه‌مه به پێشێلكردنی ده‌ستوور ده‌بینن؟
نێچیرڤان بارزانى: پێم وایە ئەوه بۆ مەبەستی سیاسی دژی سه‌رۆك وه‌زیران بەکار دێت، ئه‌گینا هیچ بنەمایەکی بۆ نییە. بێگومان وه‌ك كه‌س ساڵەهای ساڵە به‌ڕێز كازمی دەناسین، یەکێک لەو کەسانە بووە لە سه‌رده‌مى ڕژێمی پیشوو وەک كه‌س ئەوکاتە لەگەڵ پێشمەرگە بووە، مه‌ینه‌تییه‌كانى ئەنفالی بەچاوی خۆی دیوە، لە کۆچڕەوەکە مه‌ینه‌تییه‌كانى خەڵکی کوردستانی دیوە، یەکێک لەو کەسانە بووە کە لەسەر ئەنفال لە ئەڵمانیا گه‌واهی دا، چونکە ئەو پرۆسەیه‌ی هەمووی بە چاوی خۆی بینیبوو. وەک كه‌سێكی عیراقی لەگەڵ پیشمەرگە بەشدار بووە لە خەبات، هەرچی بەسەر کورددا هاتووە لەو ماوه‌یه‌دا سەرۆک وەزیران بینیویه‌تی. لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووش هه‌مان په‌یوه‌ندیی باشمان هەبووە، به‌ڕێز عادل عەبدولمەهدی وەك سەرۆک وەزیرانی پێشتر ساڵەهای ساڵ په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان لەگەڵی هەبووە، ئەمە کە بەکار دەهێنرێت گوایه ئه‌وان گرنگیى زیاتر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، هیچ بنەمایەکی بۆ نییە. نەیارانی سیاسیی ئه‌و دەیانەوێ له دژی ئه‌و سوود له‌م بابه‌ته وه‌رگرن، جەنابی سەرۆک وەزیران ئەوپەڕی هاوکار بوو بۆ ئەوەی ناكۆكییه‌كان کەمتر ببێتەوە، بەڵام لە ئه‌نجامدا لەسەر یاسای بودجه، هەموو لایەک تێگەیشتن کە ئەم یاسای بودجه‌یه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رژه‌وه‌ندیى هەموو لایەک ڕەچاو دەکات.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ده‌مه‌وێ زیاتر بچمه بنج و بناوانی بۆردومانكردنی هه‌ولێر، به‌ڕێزتان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رله چه‌ند ڕۆژێك گوتتان داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌كه‌ن، ئایا هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ی چاوه‌ڕوانكراو، داوای پشتگیری له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات؟
نێچیرڤان بارزانى: هه‌روه‌ك گوتم ئێمه به‌و شێوه‌یه‌ی نایبینین، ئه‌ركی ئەمه‌ریکییەکان لە عیراق ڕوونه كه یارمەتیدانی عێراقە له شەڕی داعش، بەڵام كێشه‌كانی دیكه ئێمه وەک عێراقی دەبێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه پێویسته ئه‌و چه‌كه لە چوارچێوەى ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا بەکار بێت، ناکرێت هەرکەسێ بە ئاره‌زووی خۆی بڕیار بدات درۆن بنێرێتە هەولێر و ڕۆكێت بگرێته بەلەد و شوێنەکانی دیكه بۆردومان بكات. ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه، من دڵنیام ئەگەر ئیرادەیەکی جددی هەبێت لە بەغدا، سه‌خت نییە ده‌ستنیشان بكرێت کامه و کێ ئەم كارانه‌ی ئه‌نجام داوه، ڕوونه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: قبووڵی ناكه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی یهكلاییهكردنهوهی حساباته‌كان؟
نێچیرڤان بارزانى: هیچ كاتێك ئه‌مه لە تێگه‌یشتنی ئێمەدا نییە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، سیاسەتی هەرێمیش بەشێکە لە سیاسەتی عێراق، قووڵاییى ستراتیژیى هەرێمی کوردستانیش بەغدایە، هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها هیچ بڕیارێک لەگەڵ هیچ وڵاتێکی بیانی نادات، تەنها لە چوار چێوەی عیراق دەیدات، هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری له گفتوگۆى ستراتیژیی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراقدا هەیە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هه‌واڵێك بڵاو بوویه‌وه گوایه چه‌ند ڕۆكێتێك به‌مه‌به‌ستی بۆردومانكردنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی مۆسادی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان هاویژراون، ئایا هیچ پێگه‌یه‌كی مۆسادی ئیسرائیلی له كوردستان هه‌ن؟ هه‌روه‌ها بیروبۆچوونی ئێوه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی چییه؟
نێچیرڤان بارزانى: جارێ هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كى نییە، نە هیچ پێگه‌ی ئیسرئیلی لە کوردستان هەیە و نە بووە، ڕاستیش نییە، ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كى نییە، هەندێک ماڵپه‌ڕ لە بەغدا و هەندێک ئاژانسى هه‌واڵ وەک هه‌واڵێك ئه‌مه‌یان بەکاررهێنا و لە میدیای هه‌ندێک وڵاتی دیكه زۆر گەورە کرا کە گوایه ئیسرائیل یان بنكه‌ی ئیسرائیلییان بۆردومان كردووه. بۆ زانیاریتان هیچ کەسێک لە دەرەوە هه‌ر ئاوا نایه‌ته ناو عێراقه‌وه، ئێمە سیستەمێکمان هەیە کە هەموو ده‌روازه سنوورییه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، پێی دەڵێن “بایسس”. ئەمە سیستەمێکە ئەمه‌ریکییەکان كاتی خۆی بۆ عێراقیان دامەزراندووە، هەر کەسێک لە هەر شوێنێک، لە هەر خاڵێكه‌وه بێته هەرێمی کوردستان، بەغدا دەزانێت، بۆ زانیاریشتان به‌غدا نوێنه‌ری خۆی له هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه، له‌وانه‌یه خەڵک باوه‌ڕ نه‌كات و پێیان وابێ نییه. لە هەموو خاڵه سنوورییه‌كانی هەرێمی کوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌واڵگیریی عێراقی هه‌یه و دەزانن کێ دێ و کێ دەڕوا، ئەم شتانە زۆر بێ بنەمان. خاڵێكی دیكه کە باستان کرد، به ڕای ئێمه پێویست نییه عێراق دوژمنایه‌تیی هیچ كه‌س و وڵاتێک بکات، عێراق ئەوەندە كێشه‌ی هه‌یه جارێ ده‌بێت دا‌نیشێت كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات. له عێراق هه‌ر باسی سیاسەت دەکەن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵك نه‌كه‌ن، ئێستا ژیانی هەموو عێراقییەک ته‌نیا بۆتە سیاسەت، بۆچى؟ دەیانەوێ شتەکانی دیكه بشارنەوە، دەیانەێ بۆ نموونه لەجیاتی ئەوەی فۆكه‌س لەسەر خزمه‌تگوزارییه‌كان بکەن، فۆكه‌س لەسەر ئەوە بکەن ئاخۆ عێراق چۆن پیشدەکەوەێ، فۆكه‌س لەسەر ئەوە بکەن كه مەعقوول نییە هه‌تا هه‌تا وڵاتێکی هاوردەکەربین، لەجیاتی ئەوە هەموو شتەکە ئیستا بۆتە سیاسی، هەمووان بەس ته‌نیا سیاسەت دەکەن.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له چوارچێوه‌ی قسه‌كانتدا وا ده‌ركه‌وت كه مامه‌ڵه‌كردن له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و ناده‌وڵه‌تدا قورسه، دواتر قسه‌كانت به بابه‌تی دیالۆگ و چاره‌سه‌ریی ناوخۆییه‌وه به‌سته‌وه، دیدی ڕاسته‌قینه‌ى كاك نێچیرڤان و هه‌ولێر ده‌رباره‌ی دیالۆگ و دانیشتنی هه‌مووان له‌سه‌ر مێزی دانوستان چییه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌ناوخۆ بێت؟ ئه‌و دیالۆگه گرووپی كاتیۆشهكانیش ده‌گرێته‌وه؟
نێچیرڤان بارزانى: لاریمان نییە هەرکەس بەشدار بێت، لە ئه‌نجامدا دەمانەوێ دانیشتن هەبێت بۆ ئەوەی بگەینە تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش. ئەمجارە کە لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانم بینى، گوتی هه‌ندێك بیرۆكه‌م هەیە، باسی له‌وه كرد کە سەرەدانی هەولێر دەکات و ئەو ئه‌و بیرۆكانه پێشكه‌ش ده‌كات، ئێمەش یارمەتیدەر دەبین بۆ ئەوەی ئەو گفتوگۆیه بە شێوەیەکی جددی دەستپێ بکات. ئەو ده‌ستپێشخه‌رییه لە هەر شوێنێک بێت، ئێمە ئامادەین، لەگەڵ هەر کەسێکیش بیت ئێمە ئاماده‌ین، چونکە لە ئه‌نجامدا ڕای ئێمه ئەوەیە کە پێویستیمان بە سه‌قامگیری هەیە، سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق پێش هەموو شتێک، ئامادەین بۆ ئەو گفتوگۆیه.
به‌شى پێنجه‌م..
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: هاوپه‌یمانیی كوردى ـ شیعی، ئه‌م هاوپه‌یمانییه مێژوویییه و دامه‌زرێنه‌رانی پرۆسه‌ى سیاسی بنیاتیانناوه، ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی دووه‌من كه مه‌به‌ستم جه‌نابتانه، به پێویستی ده‌زانن ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌رده‌وام بێت و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی باوك و باپیران بڕوات، یان دیدێكی جیاواز هه‌یه كه دۆخه‌كه پێویستی به قۆناغێكی سیاسی و تێگه‌یشتنێكی سیاسیی نوێ هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانى: پێش ڕووخانی ڕژێمی پیشوو، پێویست بوو لێكگه‌یشتنێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دیدی ئاینده بۆ عێراق بكرێت، ئه‌و كات هاوپه‌یمانییه‌ك لەنێوان چوار حزبی بنه‌ڕه‌تیدا دروست بوو کە لە یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نجومه‌نى باڵا (مهجلسى ئه‌علا) و حزبی دەعوە پێكهاتبوو، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌و كاته‌دا توانیان پێکەوە بۆ نوسینەوەی دەستوور کار بکەن، ئه‌و كاته پێكه‌وه كار بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كرا و هاوپه‌یمانییه‌ك و لێكگه‌یشتنێك هەبوو. بێگومان ئێستا ئه‌و شته گۆڕاوه، ئەو سه‌رده‌مه‌ى هەژدە ساڵ بەرلە ئیستا نییە، شتەکان ئێستا گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە. لەو کاتەدا من یەکێک لەو کەسانە بووم كه زۆر هانی برایانی سوننەم دەدا لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشدار بن، بەشدارییان نەدەکرد. لە بیرمە گفتوگۆیه‌كی زۆرمان لەگەڵ به‌ڕێز تارق هاشمی هه‌بوو و داومان لێدەکرد کە دەبێت ئه‌وانیش بەشدار بن، زۆر بەداخەوه سه‌ره‌تا بایکۆتی پرۆسه‌ى سیاسی‌یان کرد، بەڵام ئەمڕۆ شتەکان هەمووی گۆڕاوە، ئەمڕۆ شتێک بەو مانایه و بەو ناوە کە هاوپه‌یمانییه‌ك له‌نێوان کورد و شیعەدا هه‌یه، ئەو شتە نەماوە و ئێستا ئەوە نییە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌و هاوپه‌یمانییه نییه یان كۆتایی پێهاتووه؟
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پێم وایە بۆ ئەو ماوه‌یه‌ی هەمانبوو، بۆ ئەو ماوه‌یه پێکەوە ئیشمان کرد، بەڵام ئێستا دوای هەموو ئەو ڕووداوانه، پێویستیمان بەوەیە سوننه و شیعە و کورد و پێکهاتەکانی دیكه هەموومان دانیشین دیدێكی دیكه بۆ ئاینده‌ى عێراق پێناسه بكه‌ین، هەم لەگەڵ برایانمان لە سوننەکان، هەم برایانمان له شیعە و هەم کوردیش، هەموو لایەکمان دەبێ پێكه‌وه دیدێكی هاوبه‌شمان هەبێ كه چۆن بتوانین ئایندهی عێراق پێناسه بکەین به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی و خێری هەموو پێکهاتەکاندا بێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به‌بێ بوونی هاوپه‌یمانی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان له‌و وڵاته هاوبه‌شین و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك نییه؟
نێچیرڤان بارزانى: بنه‌ماكانی هاوسه‌نگى و سازان و هاوبه‌شى، سێ بنه‌مای گرنگن بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە سوننەوە و شیعەوە و کورد و بە هەموو پێکهاتەکانی دیكه‌وه، لەم وڵاتەدا ئەم سێ بنه‌مایه گرنگن. دەبێت دانیشین و لەسەر بنه‌ماى ئەم سێ پره‌نسیپه بڵێین بیرۆكه و دیدی داهاتوومان بۆ عێراق ئەمەیە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌م دیده نوێیه له‌سه‌ر ئاستی گوتاره‌كان له‌وانه‌یه ببێته هۆی خێر، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ چواڕیانه‌كانی نێوان كوتله و حزبه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێر پێچه‌وانه بێت، هه‌ریه‌كه‌یان گوتارێكی جیاوازیان هه‌یه بۆ نموونه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزی بیانی و ڕووداوی فڕۆكه‌خانه و كوشتنی موهه‌ندیس و سوله‌یمانی. وه‌ك خۆت ده‌یزانی بڕیارێكی په‌رله‌مان هه‌بوو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی، به‌ڵام هه‌ولێر خۆی له‌و بڕیاره دوورخسته‌وه ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه بنكه‌كانی توركی و ئه‌مه‌ریكی به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان و ڕاوێژكاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ئه‌م چواڕیانانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئێمه باس له عێراقێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین؟
نێچیرڤان بارزانى: به ڕای من ئەوەی لە پەرلەمانی عیراق ڕوویدا حاڵەتێکی زیاتر سۆزدارى بوو هەتا واقعبینی، دوور بوو لە سیاسیەتێکی واقعبین کە تۆ شتەکان وەک خۆی ببینی. بۆچوونی ئێمە بۆچوونێکێ واقعبینانەیە لەسەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا. ئەمه‌ریکا هیزێکە هاتووتە ئەم وڵاتە بۆ یارمەتیدان و ئەم وڵاتەش جێده‌هێڵێت و ڕۆژێک هەر دەبێ به‌جێى بهێڵێت لە ئاینده‌دا، بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە، ئایا عێراق گەیشتۆتە ئەو قۆناغه‌ى پێویستی بە هێزە بیانییه‌كان نەبێت بۆ یارمەتی؟ پرسیارەکە ئەوەیە. هیچ شتێکی تایبەتیمان لەگەڵ ئەمه‌ریکا نییە، هیچ ئەجێندایەکی شاراوەشمان لەگەڵیان نییە، کە دەنگمان بەو مەسەلەیە نەدا، تەنها لەبەر یەک هۆكار بوو، بۆچوونمان ئەوەیە کە عیراق پێویستی بە یارمەتیی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکا هەیە. لە ئه‌نجامی ئەو بۆشایییهى لە پارێزگای سەلاحەدین دەستپێ دەکات تا دیالا تا دێتە کەرکووک و لە کەرکووکیشەوە تا دەچێتە مووسل، بۆشاییه‌كی زۆر گەورە هەیە کە لە ئه‌نجامی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پیشمەرگە و هێزە عیراقییه‌كان و سوپای عیراقی دروست بووه، ئیستا داعش لەو کۆریدۆرە، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو ڕۆژ، هەر دوو سێ ڕۆژ جارێک چالاكی هەیە، شتێک نییە به‌و ناوه‌ی كه داعش نەمابێت، ئەگەر داعش نەما و هەموومان گەیشتینە ئەو باوه‌ڕه کە پێویستیمان بە هێزە بیانییه‌كان نییە، بە دڵنیاییەوە هەرێمی کوردستانیش ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکات ئەوەی کە له بەغدا دەدرێت، یەکلایەنە داوا لە هێزەکانی ئەمه‌ریکا ناکات لە هەولێر بمێننەوە، شتی وا ناکات، لە چوارچێوەی بڕیاری عێراق هەرێمێ کوردستانیش پەیڕەوی ئەو بڕایارە دەکات.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: له‌گه‌ڵ بڕیاری عێراقدان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی جه‌نابتان بێت؟
نێچیرڤان بارزانى: بێگومان لە ئه‌نجامدا پابەندی بڕیاری عیراقین وەک وڵات هەر بریارێک بدرێ.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابی سه‌رۆك پێشتر باسی پاشه‌ڕۆژی پرۆسه‌ى سیاسی و هاوپه‌یمانییه‌كان و شتی وات كرد، ناوی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی زیاتر له جارێك ده‌هێنرێت له پرۆسه‌ى سیاسی و زیاتر له جارێك ناوتان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق هاتووه، پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ى سیاسیی داهاتوودا ده‌بینین وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق یان نا؟
نێچیرڤان بارزانى: بۆچى نا؟ منیش عێراقیم و دەستووری عێراق و یاسای عێراقیش مۆڵه‌ت دەدات، به‌ڵام لەم قۆناغه‌دا بە ڕاستی بیرم لێنەکردۆتەوە، بەڵام بۆچى نا؟
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌ڕێز نووری مالكی یان به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی بێت لاریتان ده‌بێت؟
نێچیرڤان بارزانى: جارێ کیشەمان لەگەڵ هیچ كه‌سێك نییە، به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هەیە کە خزمەتی هەموو عیراق بکات، ئینجا ئەو سەرۆک وەزیرانە وەک كه‌س هەر کەسێک بێت، بێگومان ئاماده‌ین كاری لەگەڵ بکەین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: پێشبینی ده‌كه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بمێنێته‌وه یان نا؟
نێچیرڤان بارزانى: پێموایە ئه‌نجامی هەڵبژاردن ئەو بڕیارە دەدات، هێشتا ماوە بۆ ئەو بڕیارەی ئایا به‌ڕێز كازمى دەمێنێته‌وه یان نا؟ بەڵام بێگومان هەڵبژاردن و سندوقی دەنگدان ئەو بڕیارە یەکلایى دەکاتەوە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: چاودێران له‌وباوه‌ڕه‌دان كاك نێچیرڤان بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵى، ئایا له‌و ئه‌ركه‌یدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
نێچیرڤان بارزانى: تەحەدیاتی عیراق گەورەن و کەم نین، ئەوەی ئێستا جه‌نابى سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق ده‌یكات، کارێکی زۆر باش ده‌كات، ئەوەی سەرۆک بەرهەم ساڵح پیێ كرابێت تا ئێستا کردوویەتی، بێگومان هەرکەسێکیش ببێتە سه‌رۆك كۆمار چاوەڕوانی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه ده‌كات، بەڵام هەموومان دەبێت پێكه‌وه یارمەتیی سه‌رۆك كۆمار بدەین، یارمەتیی سه‌رۆك وه‌زیران بدەین بۆ ئەوەی بتوانن كاره‌كانیان بە ڕێکوپێکی جێبەجێ بکەن.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: چاودێران وای ده‌بینن كه هه‌وڵ بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی ده‌ده‌یت، ناوی جه‌نابتان له زۆرێك له كۆڕه سیاسییه‌كان هاتووه و ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه پێشكه‌شتان كردووه، ئه‌مانه هه‌مووی به خوێندنه‌وه‌ی چاودێران پێشه‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكی كۆماری داهاتووى عێراق؟
نێچیرڤان بارزانى: سه‌رۆك كۆماری عێراق شتێکی کەم نییە، شەرەفێکی گەورەیە، لە هەر پێگەیەک بتوانم خزمەتێک بۆ هەموو ئەم وڵاتە بكه‌م، ئاماده‌م، بەڵام به ڕاستى ئێستا و له‌م كاته‌دا بەرنامەیەکی وا لە ئارادا نییە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: كاك نێچیرڤان بارزانی وا بینراوه كه پشتگیریی ئافره‌تان ده‌كات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی هه‌بووه له كاتی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌نجامی ئه‌م چالاكییانه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع چییه؟
نێچیرڤان بارزانى: به بڕوای من بە شێوەیەکی گشتی لە عیراق زوڵمێکی گەورە لە ژنان دەکرێت، کاتی خۆی کە سه‌رۆك وه‌زیران بووم، کومەڵێک یاسای هەرێمی کوردستانم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ژن گۆڕی، چونکە بە ناوی زۆر، لەژێر زۆر ناو و لەژێر زۆر پەردە زوڵمێکی گەورە لە ژن دەکرێت. بەپێی هەندێک یاسای عێراقی کوشتنی ژن تاوان نەبوو، دەیانگوت ئەمە لەسەر شەرەفە و نازانم چی و ئەو شتانە! ئەوە زوڵمێکی گەورەیە لە ژن دەکرێت، پێم وایە بە شێوەیەکی گشتی پێویستە یاساكانی عێراقی بگۆڕدرێت، چونکە زۆر دادپه‌روه‌ر نین. لەسەر ئەم بابەتە كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بووم، کۆمەڵێک لەم یاسایانه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ژن گۆڕیوە، لەبیرمە بۆ گۆڕینی ئەو یاسایانه بە سوپاسەوە ماموستایانی ئایینی لە کوردستان لە سەرووی هەموشیانەوە یادی بەخیر مامۆستا مستەفا زەڵمی زۆر زۆر یارمەتی دام. سوپاسی هەموو مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم کە پشتگیریی ئەو پرۆژەیان کرد، به‌ڵام ئەوە به‌س نییە، پێویستە ئێمە هۆشاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دروست بکەین، ئەگەر بەراوردێک بکەین لە دە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا، دەبینین لەو بواره‌دا کوردستان پیشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام زۆریش ماوە بگەینە ئەو قۆناغه. به‌ڕێزت باسی ئەوە دەکەی دەڵێی خۆكوشتن لە کوردستان زیادی کردووە، جیاوازیەکەی لەگەڵ پێشتر یەک شتە، حکوومەتی هەرێم لە وەزارەتی ناوخۆ بەشێکی تایبەت هەیە کە پێی دەڵین بەشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژى ئافرەت، زۆر چالاكن، ئەمانە لە هەر شوینێکی کوردستان کە ببینن شتێک ڕوودەدات، بە زووی لێى به‌ده‌نگ دێن، کە دەبینن ئه‌مڕۆ ژماره‌كان لە سەرەوەن، لەبەر ئەوەیە خەڵک وەک جاران ترسی نیە لەوەی ڕاپۆرت بدات، جاران ترسێکی زۆر هەبوو کەس نەیدەوێرا ئەو بڵێ كه توندوتیژی بەرامبەری کراوە، ئێستا جیاوازیەکەی ئەوەیە لە کوردستاندا ئافرەتان هەست بە ئازادیی زیاتر دەکەن، بۆیه دەبینی ژماره‌كان له سه‌ره‌وه‌ن، چونکە ڕاپۆرتەکان زیادیان کردووە. بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئامانجه‌ی مەبەستمانە، ڕێگەیەکی زۆر دوورمان لەپێشە، بەڵام ئەو پابه‌ندییه بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم هەیە، به نموونه چەند ڕۆژێك لەمەوبەر له ڕووداوێكدا په‌رچه‌كردارێكی زۆر لەلایەن حکوومەت و به‌ڕێز سەرۆک وەزیرانیشەوە پیشاندرا، کەواتە ئه‌وه بۆ ئێمه پره‌نسیپێكه لەسەری دەڕۆین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: له ژێر ڕۆشنایی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌دا ده‌رباره‌ی ئافره‌تان، ده‌توانین له هه‌رێمی كوردستان ئافره‌تێك له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، یان سه‌رۆكی هه‌رێمدا ببینین؟
نێچیرڤان بارزانى: زۆر ئاسایییه، لە هەرێمی کوردستان ده‌توانین بڵیین ئەو قۆناغه‌مان جێهێشتووە. بۆ زانیاریتان ئێستا نیوەی كارمه‌ندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ژنان پێکدێت، ئەو بابه‌ته له كوردستان هیچ جێگه‌ی پرسیار نییه، هه‌روه‌ها جێی پرسیار نییە کە ئایا ژن دەتوانێ بگاتە ئەو پله‌یه یان نا؟ پێموایە ئەگەر ڕۆژێک ژنێک بگاتە پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیران یان ببێتە سەرۆکی هەرێم، لێره زۆر به سروشتى و زۆر بە ئاسایی وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، له‌نێوان ئێوه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت؟
نێچیرڤان بارزانى: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هاوبەشی سەرەکیی ئێمەیە لەم حکوومەتەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه وەک هەر حزبێکی دیكه هه‌ندێك جار باشە و هه‌ندێک جار خراپە و هه‌ندێک جار ساردە و هه‌ندێك جار گەرمە، به بڕوای من ئه‌مه‌ش زۆر ئاسایییه لە كه‌شی سیاسیی کوردستاندا، بەڵام په‌یوه‌ندیی ئەم دوو حزبە و ئەم دوولایەنە، نەگەیشتۆتە ئەوەی کێشەیەکی گەورە لەنێوانیان ڕووبدات، گفتوگۆ هەیە، ڕەخنەگرتن هەیە، گرژى هەیە، ئەمانە هەمووی هەیە، بەڵام لەو شوێنانەدا، لە قۆناغه‌كانی بڕیاردان له‌سه‌ر بابەتی چارەنووسساز بۆ هەرێمی کوردستان، دەبینن لێكگه‌یشتنێكی زۆر باش لەنێوان ئەم دوولایەنەدا هەیە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: باسی ڕاستیی ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م بۆ بكه. ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ناوه‌ندییه. ڕاستیی ئه‌وه چییه كه باس له هاندانی دروستبوونی هه‌رێمی سلێمانی ده‌كرێت؟
نێچیرڤان بارزانى: یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان داوای هه‌رێمی سلێمانی نەکردووە، ئەوەی کە یەکێتی لە پرۆژەی خۆیاندا هەیانە، پرسی لامه‌ركه‌زییه‌تی زیاتر بۆ پارێزگاكانه. بۆ زانیاریتان لە پرۆگرامی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ئەو بەرنامەیه‌ی پێشكه‌ش كردووه كه لامەرکەزییەتی زیاتر بۆ پارێزگاكان لە هەرێمی کوردستان هه‌بێت، کەواتە مەبەست شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە، ئەو شتەیه كه ئێمه زۆر پشتگیری دەکەین و به‌رنامه‌ی یەکێتیی نیشتیمانیش هەر ئەوەیە. به‌رنامه‌ی یەکێتیی نیشتیمانی کە دەیەوێ دەسەڵاتی زیاتر بۆ پارێزگاكان هەبیت، ئەو پرۆژەیە بەرنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەرنامەی به‌ڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەوانەیه كه لە حکوومەت بەشدارن، لەسەر ئەم بەرنامەیە پێکهاتوون وتا ئێستا پیشکەوتنیش له‌مباره‌یه‌وه هەیە، ڕه‌نگه ماوەیەک بخایەنێت، بەڵام وەکو پره‌نسیپ هەموومان قبووڵمانە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك، سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونى هه‌موو كوردێكه، كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دروست ده‌بێت؟ ئایا كاتێكی دیاریكراو بۆ به‌ده‌سته‌وه‌هێنانی هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانى: واقعێک هەیە، کورد مللهتێكن لە ناوچەکەدا و لەڕووی زمان و فەرهەنگ و کولتوورەوە جیاوازن، لە هەموو شتێک جیاوازن، ته‌نانه‌ت لەڕووی مۆسیقاشهوە جیاوازی زۆره، وەک به‌ڕێزت ئاماژه‌ت بۆ كرد ئەوە خەونی هەر کوردێکە، خەونی هەر کوردێکە کە ئەوە ببینێت. ئه‌و واقعه‌ی ئێستا تێیدا دەژین جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە هەمانە، مادەم جیاوازە بە بڕوای من دەبێت هەنگاوەکانمان بەپێی دۆخى ئێستا بێت كه تێیداین، سیاسەتی ئێمە لە هەرێمی کوردستان چاره‌سه‌ری کێشەکانمانه له چوارچێوەی عێراقدا لەگەڵ بەغدا و بەغدا قووڵاییى ستراتیژیی ئێمەیە بۆ هەر بژارده‌یه‌كى دیكه بچین، ئەوە هەر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌مه قسه‌یه‌كی قووڵ و قسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت به‌غدا قووڵاییى ستراتیژیمانه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر كران و هه‌موو ناكۆكییه‌كان نه‌مان، ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین كاتی سه‌ربه‌خۆیی هات؟
نێچیرڤان بارزانى: ئەگەر سەیری بزووتنه‌وه‌ی کوردی بکەین، بۆچى کورد پەنای بردووه‌تە بەر چەک؟ چونکە داوای مافه‌كانی خۆی کردووە و پێی نەدراوە، داوای شتێکی زیاتری نەکردووە، سەیری هەموو مێژووی کورد بکە هەر لە کۆنەوە، باسی شۆڕشی ئەیلوول دەکەم، ناكۆكییه‌كان هەمیشە لەگەڵ مللەتان نەبووە، ناكۆكییه‌كان به مانای ناكۆكی له‌نێوان کورد و عەرەبدا نەبووە، ناكۆكییه‌كه ده‌سه‌ڵاتداران بوون، داوای مافی خۆمانمان کردووە و مافمان نەدراوە. ئەگەر کورد هه‌ست بكات هاووڵاتیی پله یه‌كه و مافه‌كانی لەم وڵاتەدا پارێزراوه و هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى هەیە، بە دڵنیاییەوە بە ئارامى دەژیێت و پێویست بەوە ناکات بچیتە چیا و چه‌ك هەڵگرێت و ده‌یه‌وێت لە چوارچێوەی ئەم وڵاتەدا مافه‌كانی خۆی ببینێت.
به‌شى شه‌شه‌م و كۆتایى..
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: بینه‌رانمان هه‌موویان هیوا ده‌خوازن ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی لێره باس كران جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام كاتێك باسی هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌ددییه گه‌وره‌كان ده‌كه‌ین ته‌نیا كاتیۆشا نییه، له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ به‌زاندنی سه‌روه‌ریی عێراق بێت وه‌ك بۆردومانی دووباره‌ی ئێران و توركیا كه ئه‌مه به‌زاندنی سه‌روه‌ریی عێراقه و به‌زاندنی مافی هاووڵاتیانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. بۆچی تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێك نییه، مێزی دانوستان بۆچی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆنه‌كردۆته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له گونده‌كان؟
نێچیرڤان بارزانى: بێگومان ئه‌مه شتیکە هەیە، به‌ڵام پێش ئەوەی باسی ئەم بابه‌ته بکەین، هۆكاره‌كان چییە؟ وڵاتانی دراوسێ مافی خۆیانە داوا لە عێراق بکەن و بە شێوەیەکی گشتی داوا لە هه‌ریمیش بكه‌ن کە نابێ و مەعقوول نییە خاکی عێراق بەکار بێت بۆ ئەوەی كێشه بۆ دراوسێکان دروست ببێت بەتایبەتی لەڕووی ئەمنییەوە. ئێران و تورکیا وەک دراوسێی ئێمه مافی خۆیانە ئەم داوایە لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق بکەن بە شێوەیەکی گشتی. بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتانە، هەرێمی کوردستان وەک پەناگهیهكی ئارام دەبینن لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراق، بۆ ئەوەی كێشه بۆ دراوسێکانی ئێمە دروست ببێت چ ئێران چ تورکیا، ئەم پرهسیپه هه‌ڵه‌یه، ئەمەیه دەبێتە هۆكاری ئەوەی بۆردومان دەکرێت، ده‌ستێوه‌ردان دەکرێت، کەواتە یەکەم شت دەبێ ئەو كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت، ناکرێت هەرێمی کوردستان و عێراق ببنە پەناگه یان شوێنێک وەک ناوچه‌یه‌كی ئارام سەیر بکرێت بۆ ئەوەی كێشه بۆ دراوسێکانمان دروست ببێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: له‌وانه‌یه ئه‌مه دیدی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان بێت كه سنوورێك بۆ نموونه بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا دابنرێت، به‌ڵام ئایا دیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك دیدی ئێوه‌یه له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه لسه‌ر خاكی عێراق؟
نێچیرڤان بارزانى: ئەم بابه‌ته پەیوەندی بە پارتی و یەکێتییه‌وه نییە، به‌ڵكو پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە، بەغداش بەشێکە لەو بابه‌ته، ئه‌م بابه‌ته بەبێ بەغدا چارەسەر ناکرێت، ئەوەی گرنگه لێرەدا بۆچوونی بەغدایە، پێویسته بەغدا و هەرێمێ کوردستان دیدێكی هاوبه‌شیان لەسەر پرسی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتانە هه‌بێت، ئەمانە دەبێ ڕێز له خاکی کوردستانی عێراق و عێراق بگرن و ناکرێ عیراق و هەرێمی کوردستان ببنە پەناگایهک بۆ كێشه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تا ئێستا ئەو بۆچوون و سیاسەتە لە بەغدا نابینین.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: با باسی دۆسیه‌ی ئابووریی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، مه‌رجتان داناوه كه نابێت نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت به‌بێ بوونی نوێنه‌رێكی كورد به‌پێی ده‌ستوور؟
نێچیرڤان بارزانى: ئێمە ئەوه‌مان وه‌ك مه‌رج دانه‌ناوه، به‌ڵام سۆمۆ دامه‌زراوه‌یه‌كى عێراقییە، هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی بڵێت دەمەوێ نوێنهرێكم هەبێت لەو لیژنه‌یەی سۆمۆدا بۆ مەسەلەی فرۆشنی نەوت، ئەوەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی بە ڕاستی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەستوورییدا ئه‌نجامی داوه، شتێک لە ده‌ره‌وه‌ی دەستوور نەبووە، هەرچی لە هەریمی کوردستان كردوومانه بەپێی دەستوور ئه‌نجاممان داوه و پرۆسەکەش پرۆسەیەکی زۆر زۆر شەفافە، دەمانەوێ ئێمەش بەشدار بین، هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراق مافی خۆیەتی بەشدار بێت و نوێنەری له سۆمۆ هەبێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایا چاره‌سه‌رێكتان بۆ مووچه‌كانی كارمه‌ندان دۆزیوه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتدا كارمه‌ندان داوای مووچه‌ی چه‌ند مانگ ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانى: زۆر بەداخەوە بابەتی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان زۆر بە سیاسی کرا کە نەدەبوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ئەم بابه‌ته ببێتە بابه‌تێكی سیاسی. كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بەپێی یاسا و دەستوور بەشێکن لە كارمه‌ندانی هه‌موو عێراق، بەپێی یاسا بەغدا و حکوومەتی فیدراڵ ئەو ئەرکەی لەسەر شانە کە مووچه‌ی كارمه‌ندانی بدات، ئەم بابه‌ته زۆر بوو بە بابه‌تێكی سیاسی. ئه‌و مشتومڕەی کە لەسەر بودجه لەناو پەرلەماندا کرا، تا ئێستا هیچ شتێکیان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووه، نە مانگی یەک، نە مانگی دوو، نە مانگی سێ و نە مانگی چواریش ئەوا ئێمە تێیداین هیچ مووچه‌یه‌ك لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نه‌هاتووه. ئەو مووچه‌ی كه دراوه بەپێی ئەو ئیمکانیاتە بووە کە لەناو هەرێمی کوردستاندا هەبووە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ده‌رباره‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پێش ماوه‌یه‌ك ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال كرا، ئایا هاریكاریی ئێوه و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه به‌رده‌وامه ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان؟
نێچیرڤان بارزانى: ڕێککەوتنی شه‌نگال كه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا كرا، ڕێکكەوتنێکی زۆر باشبوو، بەڵام زۆر بەداخەوە تا ئێستا لەسەر ئەرزی واقع ئێمە نابینین ئەم ڕێکكەوتنە جێبەجێ دەکرێت، هیچ جێبەجێکردنی ئەم ڕێکكەوتنە نییە. هیوامان ده‌خواست جێبه‌جێكردنی ڕێکكەوتنی شه‌نگال ببێتە سەرەتایەک بۆ چاره‌سه‌ركردنی هەموو كێشه‌كانی دیكه، بەڵام زۆر بەداخەوە تا ئێستا ئەو ڕێکكەوتنەی کە کراویشە، لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ نەکراوە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: كێ ڕێگری له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال ده‌كات؟
نێچیرڤان بارزانى: من پێم باشە له‌سه‌ر ئه‌وه پرسیار لە بەغدا بکرێت، چونکە به ڕاستى ئێمە وەک خۆمان، وەک هەرێمی کوردستان ئەو پابه‌ندییه‌ى لەسەرمانه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جێبەجێمان کردووە، بەڵام ئه‌مه زیاتر بۆ بەغدا دەگەرێتەوە، پێم وایە لە به‌ڕێز سەرۆک وەزیران بپرسن، لە بەڕێز وەزیری ناوخۆ، لە بەڕێز قاسم ئەلئهعرەجی بپرسن لەوانەیە ئه‌وان زیاتر زانیاری‌یان هەبێت.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك له ڕێگه‌ی زانیارییه‌كانی ئێوه‌وه، ئێوه هه‌موو زانیارییه‌كتان هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانى: ئەو زانیارییه‌ی کە من هەمە، تا ئێستا ئەو ڕێکكەوتنە جێبەجێ نەکراوە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌ستمان پێكرد، با به به‌ڕێز ئیدریس بارزانی كۆتایی پێ بهێنین كه به ئه‌ندازیاری ئاشته‌واییی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ناسرا. ئایا به‌ڕێز نێچیرڤان له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی باوكی ده‌ڕوات و به ئاراسته‌ی ئاشته‌وایى كار ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌وره‌وه؟
نێچیرڤان بارزانى: لەو پێگەیهی هەمە پەیڕەوی سیاسەتێک دەکەم یەکەم شت سیاسەتی حزبهكهمه وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە دەیەوێ په‌یوه‌ندیی خۆی لەگەڵ هەموو حیزبه‌كان باش بێت. وەک سه‌رۆكی هه‌رێم و ئەو پێگەیهی هەمە، بێگومان ئه‌ركمه، منیش كارمه‌ندی ئەو حکوومەتەم لەوە زیاتر نییە. دەمەوێ سەرۆکایەتیی هەرێم چەترێک بێت بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو حزبانە، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئێمە لەوەدا سەرکەوتووین، به‌ڵام بە گشتی بابه‌ته‌كه كه‌سى من نییە، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کە دەمانەوێت فاکتەرێک بین بۆ سەقامگیری لە ناوچه‌كه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لەگەڵ حزبه كوردییه‌كان و لەگەڵ حزبه عێراقییه‌كانیش، ئەمە سیاسەتێکە په‌یڕه‌وى دەکەین نەک وەک كه‌س، به‌ڵكو وەک دامه‌زراوه.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: جه‌نابى سه‌رۆك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م زنجیره‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابتان كۆتایی پێ بهێنین، هیوادارین په‌یامێك بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراق پێشكه‌ش بكه‌ی هه‌ر له به‌سراوه تا به‌غدای پایته‌خت و هه‌رێمی كوردستان؟
نێچیرڤان بارزانى: پەیامی من بۆ هەموو گەلی عێراق ئەوەیە، هەروەک پێشتر گوتم، پەیامی من پەیامی برایەتییە، پەیامی پێکەوەژیانە، پەیامی یەکترقبووڵکردنە، پەیامی ئەوەیە کە هەموومان پێكه‌وه هەوڵ بدەین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەم وڵاتە پێكه‌وه کار بکەین، چونکە بە دڵنیایییەوە دەمەوێ بە هەموو گەلێ عێراق بڵێم، هەر پیشکەوتنێک، هەر خۆشگوزەرانییەک بۆ هەر عێراقییەک لە هەر شوێنێکی ئەم وڵاتە بێت، ئێمە بە پیشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستانی دەزانین. ئەوەی بۆ بەسرەمان دەوێ، ئەوەی بۆ سلێمانی و زاخۆ و هەولێرمان دەوێ، هه‌مان شتمان بۆ ڕه‌مادی و مووسڵ و بەسرە و نەجەف و کەربەلامان دەوێ. ئەمە شتێکە حەز دەکەین هەموو خەڵکی عێراق باوەڕ بەوە بکات، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ به‌وه بكات کە پەیامی کوردستان بۆ ئەوان پەیامی برایەتی و پێکەوەبوون و یەکترقبووڵکردنەوە.
ئه‌لشه‌رقییه نیووز: ئه‌م دیداره ده‌رفه‌تێكی مێژووییی گرنگه جه‌نابى سه‌رۆك، سوپاستان ده‌كه‌م، زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و شیرۆڤانهى بۆ ئێمه كردت، هه‌روه‌ها زۆر سوپاس بۆ قبووڵكردنی ئه‌م داوه‌ته و ئه‌م دیداره. جارێكی دیكه زۆر سوپاست ده‌كه‌م.
نێچیرڤان بارزانى: زۆر سوپاس. منیش زۆر سوپاستان دەکەم کە ئەو ده‌رفه‌ته‌تان بەمن دا لە چوارچێوەی شاشەی ئەلشەرقییە بتوانم پەیامی خۆم بگەیه‌نم بە هەموو گەلی عێراق و زۆر سپاس بۆ هاتنتان.
زۆر سپاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.