دەستەی خانەنشینی عێراق رایگهیاند: زیاتر لە (45) هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشێنراونەتەوە.
ئەیاد جبوری، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، دهستهكهی، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی گرفتی جیاوازەوە ڕاگیراون.
ئاماژهی بهوهشكردووه زیاتر لە 45 هەزار موچەی خانەنشینی دیکەش بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئەیاد جبوری دڵنیایی دەداتە خانەنشینان و رایگهیاند: لەبودجەی 2021دا مووچەی خانەنشینان مسۆگەرکراوە و هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نابڕدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.