Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 11:37

 له‌ یه‌ک خوله‌کدا نزیکه‌ی 3 ملیۆن ده‌مامک فڕێ ده‌درێت

پسپۆڕان هۆشداریی له‌ بۆمبی ده‌مامكه‌كان ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

پسپۆڕه‌كان له‌ زانكۆی ‏SOUTHERN DENMARK هۆشدارییان داوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌یه‌ك خوله‌كدا نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌مامك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فڕێ ده‌درێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌ی ژینگه‌یی.

 له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌مامك بۆته‌ پۆشاكێكی فه‌رمی له‌لای زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان. ده‌مامك به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ زه‌رفه‌ پلاستیكییه‌كان، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ژینگه‌ دروست ده‌كات.

به‌پێی تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و زانكۆیه‌ ئاماده‌ی كردووه‌، تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 43 ملیار دانه‌ له‌ یه‌ك مانگدا، كه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی بوتڵه‌ پلاستیكییه‌كان.

پسپۆڕانی ئه‌و زانكۆ دانیماركییه‌ كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ له‌ ده‌مامك و فڕێدانی به‌ "بۆمبێكی كات بۆ دانراو" له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌‌ن.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌رداربوون له‌ ده‌مامك به‌شێوه‌یه‌كی نادروست ده‌بێته‌ هۆی شیبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی ریشاڵی زۆر وورد و مه‌ترسیدار، كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری گواستنه‌وه‌ی مه‌وادی كیمیایی زیانبه‌خش به‌ناو ژینگه‌دا

ژێده‌ر- ئاژنسه‌كانی هه‌واڵ

ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.