Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 04:32

سه‌رۆک بارزانی: تاوانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ بەشێک بوو لەدەستپێکردنی سیاسەتی جینۆساید بۆ پاکتاوکردن و قڕکردنی گەلی کوردستان

پەیامی سەرۆک بارزانی لە چل و حەوتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەلادزێ
کوردستان TV
100%

ڕۆژی شەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢١ لە چل و حەوتەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەلادزێ سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بلاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی
( چل و حەفت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە بۆردومانی شاری قەڵادزێدا سەدان هاووڵاتی و مامۆستای زانكۆ و قوتابییان شەهید كرد.
تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەشێك بوو لە دەستپێكردنی سیاسەتی جینۆساید كە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ پاكتاوكردن و قڕكردنی گەلی كوردستان پلانی بۆ دانرابوو.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی قەڵادزێ و شەهیدانی كورد و كوردستان. )

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.