به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆشه‌مه 24 ى 4 ى 2021، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ز.ر.خ) تەمەن (38 ساڵ) دەستگیر كرد، كە لە باخچەیەك لە گەڕەكی تەیراوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تر دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كهتۆمەتبار چەندین كێشەی جۆراوجۆری هەیە و پێشتریش لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ماوەی ساڵێك سزا دراوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، راگیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر ته‌قه‌که‌رێک ده‌ستگیر ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.